
دارستانى ئه‌مازۆن | فۆتۆ: iStock/thekopmylife
زانایه‌كى بوارى ژینگه هۆشدارى ده‌دات كه په‌تاى داهاتوو كه جیهان رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌رى زۆره له دارستانى باراناوى ئه‌مازۆنه‌وه بێت و ده‌ڵێت: “فراوانخوازییهكانى مرۆڤ بۆسه‌ر دارستانه‌كان ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ندین ڤایرۆس”، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه له‌و دارستانانه‌دا ده‌ژين ئاسانتر ڤایرۆس ده‌گوازنه‌وه بۆ مرۆڤ.
به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه زانستیهكانى، “ئه‌و ناوچانه‌ى كه رۆژانێك ناوچه‌ى كێوى بوون و ئێستا گۆڕاون بۆ ناوچه‌ى ژیانى مرۆڤ ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسانه‌ى كه له ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مرۆڤ تێیاندا زیاتره، له‌نێویشیاندا ڤایرۆسى كۆرۆنا كه له ئێستادا له‌جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و زانایان باوه‌ڕیانوایه له شه‌مشه‌مه كوێره‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ”.
داڤید لاپۆلا، زاناى بوارى ژينگه له وڵاتى به‌ڕازیل ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا ده‌كات كه “ئه‌گه‌رى زۆره”، رووبه‌ڕووى مرۆڤایه‌تى ببێته‌وه به‌هۆى بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كانه‌وه و گۆڕییان بۆ شوێنى ژیان ده‌ڵێت: “ئه‌مازۆن خه‌زێنه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ڤایرۆسه‌كانه، باشتره به‌ختى خۆمان تاقى نه‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ى كه هه‌وڵبده‌ین ئه‌و دارستانه بگۆڕین بۆ ناوچه‌ى ژیانى مرۆڤ”.
دیارده‌ى بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كان و گۆڕینیان بۆ شوێنى ژیانى مرۆڤ به گشتى و له دارستانى ئه‌مازۆن به تایبه‌تى یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه به‌ڕێژه‌یه‌كى فراوان رووده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا ساڵى پێشوو له به‌ڕازیل زیاتر له 10 هه‌زار كیلۆمه‌ترى چوارگۆشه گۆڕاوه بۆ ناوچه‌ى ژیان.
ئه‌و زانایه‌ى بوارى ژینگه كه ته‌مه‌نى 38 ساڵه و توێژینه‌وه‌كانى له‌باره‌ى كاریگه‌رى چالاكیه‌كانى مرۆڤ له‌سه‌ر ژینگه‌ى دارستانه باراناوییه‌كان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كاتێك كه ناهاوسه‌نگى ژینگه‌ى دروستده‌بێت ئه‌وكاته ڤایرۆسه‌كان له ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مرۆڤ، ئه‌و ڤایرۆسانهشى كه بڵاوبوونه‌ته‌وه تا ئێستا وه‌ك: ئه‌یدز، مه‌لاریا و ئیبۆلا به‌هۆى ناهاوسه‌نگى ژینگه‌ییه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه زۆرینه‌ى ڤایرۆسه‌كان له باشوورى ئاسیا و ئه‌فریقا و ناوچه هاوشێوه‌كانیان بڵاوده‌بنه‌وه”.
داڤید لاپۆلا كه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له بواره‌كه‌ى خۆیدا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌مازۆن گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنایه له جیهاندا”، ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌گى گشتى نه‌وه‌ك (COVID_19) كه ئێستا بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته مرۆڤایه‌تى هه‌وڵنه‌دات ئه‌م دارستانه به‌كاربهێنێت”.
ئه‌و ژینگه‌ناسه داوا ده‌كات بودجه‌یه‌كى زیاتر ته‌رخانبكرێت بۆ گرنگیدان به ئه‌مازۆن و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: “بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سوود له گه‌وره‌ترین كۆگاى زینده‌زانى (بایه‌لۆجى) جیهان وه‌ربگرین”.
به وته‌ى ئه‌م زانایه، ئاژه‌ڵه كێووییهكان زیاتر له ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان ڤایرۆس له جه‌سته‌یاندا چالاكه و ده‌توانن بیگوازنه‌وه بۆ مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه لهگهرى له‌ناوبردنى ئه‌مازۆن و بێ لانهبوونى ئه‌و ئاژه‌ڵانه ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كان زیاتره.
خشته‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه ده‌توانن ڤایرۆس بگوازنه‌وه بۆ مرۆڤ و ژماره‌ى ئه‌و ڤایرۆسانه‌ى كه له جه‌سته‌یاندا چالاكه، به‌راوردكردنى ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان:

گرافیك: رێدوان عه‌داله‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









