“داگيرکردنی 45 ھەزار پارچە زەوی لەلايەن دژە تيرۆرەوە گرفتی بۆ هەزاران هاووڵاتی دروستکردووە”

SNN
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: “لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی سلیمانی سەبارەت بە چەندين دۆسيە کۆبوومەتەوە، لەوانەش داگيرکردنی زەوی لە لايەن دژەتيرۆر و نەبوونی مۆڵەتی وەبەرهێنانی چەند پڕۆژەيەک”.
يەکێک لەو دۆسيانەی عەلی حەمە ساڵح باسيکردووە: “داگیرکردن و ھەڵسوکەوتکردن و تەخشان و پەخشانکردن و فرۆشتنی نزیکەی 45 ھەزار پارچە زەوی نایاسایی لە لایەن دژە تیرۆرەوە بەناوی فەرماندەیی پێشمەرگە، ئێستا قەلەقی و گرفتی بۆ ھەزاران ھاووڵاتی دروستکردووە کە کڕیویانە و بەڕێوبەری ناحیەو چەند بەرپرسێکی دیکە تێوەگلاون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “گەندەڵی گەورە هەيە لە زەوی ئەو گوندانەی ھاتونەتە سنووری شارەوانی، فەرمانگەی زەوی و زار لەنێو فەرماندەیی ھێزەکانی 70 دايە کە ھەڵسوکەت بەزەوی دەکەن و شارەوانی لێی ئاگادارنیە”.
دەشڵێت “سەدان مەخزەن بەبێ مۆڵەت دروستکاروە، 18پرۆژەی مەخزەن بە مۆڵەتی وەبەرھێنان و 10پرۆژەی دیکەش بەڕێوەیە، مەخزەنێک دروستبکەن بە 50 ھەزار دۆلار (پێنج دەفتەر) و بیدەن بە 400ھەزار دۆلار )چل دەفتەر(
عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەشکردووە: “پرۆژەیەکمان ئامادەکردووە کە حکومەت خۆی ئەمە بکات و نزیکەی 200ملیۆن دۆلار داھات بۆ شارەوانی سلێمانی دەبێت”.
يەکێکی ديکە لەو دۆسيانەی باسی دەکات “ڕێگریکردنە لە پێدانی پرۆژە لە سەر شەقامی 100مەتری تاکو ئەو کاتەی ماستەر پلانێکی شایستە لەلایەن حکومەتەوە درووستدەکرێت و سەوزایی و خزمەتگوزاریەکان جێگیر دەکرێن”.
هەروەها، دەڵێت “گرفتی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و نەبوونی خزمەتگوزاری و سەرپێچی و بەنایاسایی چەندین کار ئەنجامدراوە، ئەکواپارک و باخچەی ئاژەڵان بەسەرپێچی و بەبێ مۆڵەت دروستکراون”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









