
زاهیر رەشید
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport’
لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان/ عێراق ساڵى 2008 دامه‌زراوه، له‌وكاته‌وه تائێستا زاهیر ره‌شید سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، به‌هۆى نه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى، لیژنه‌كه نه‌یتوانیوه هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌ببات و ده‌سته‌یه‌كى نوێش دیارى بكات، هه‌روه‌ها به‌هۆى نه‌مانى ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ى له‌حكومه‌ت وه‌رى ده‌گرت، په‌كی كه‌وتووه و باره‌گاى نییه، ئێستا بووەته لیژنه‌یه‌كى بێ ناونیشان، به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى كێشه‌كانى لیژنه‌كه و چه‌ند پرسێكى تر، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ى به چه‌ند پرسیارێک دواند:-
“كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه نه‌بوونى پشتگیرى داراییه”
*پرسیارى (SNN Sport): كێشه‌كانى لیژنه‌كه‌ى ئێوه چین؟
-سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێم:” كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه نه‌بوونى پشتگیرى داراییه، بۆیه به‌م هۆیه‌وه هیچ چالاكیمان نه‌كردووه، ئه‌وه بووەته هۆى ئیفلیج بوونى چالاكییه‌كانى ئێمه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌وڵاتى ئێمه‌دا هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به‌پشتیوانى حكومه‌ته ده‌كرێت و سیستم و سپۆنسه‌ر و كه‌رتى تایبه‌ت نه‌بووه یاخود وه‌رزش به‌مشێوه‌یه پێش نه‌كه‌وتووه كه بتوانرێ خه‌ڵك وه‌به‌رهێنانى تێدا بكات، هه‌موو پشتیوانییه‌كى وه‌رزش له‌سه‌ر حكومه‌ته و حكومه‌تیش له‌ساڵى 2015ه‌وه تائێستا به‌شه پاره‌ى بهلیژنهكهمان نه‌داوه و ئه‌مه‌ش بووەته هۆكارى په‌ككه‌وتنى كاره‌كانى ئێمه، تا ساڵى 2016 باره‌گامان هه‌بوو كه‌چى هه‌ر به‌م هۆیه‌وه باره‌گاشمان نه‌ما، ژێرخانیش یه‌كێكى تره له‌كێشه‌كان، زۆربه‌ى تیپه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و توانایه‌مان نه‌بوو به‌رده‌وامییان پێ بده‌ین و پێشتر ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یانه نه‌بوو، بۆیه بۆ هه‌موو چالاكییه‌كان، لیژنه هه‌موو كاره‌كان و تیپه‌كانى به‌ڕێوه‌ده‌برد و مانگانه‌ش هاوكاری به‌یاریزانان ده‌دا و ئۆتۆمبێلى تایبه‌تیشى بۆ گواستنه‌وه‌یان ته‌رخان كردبوو كه بێنه هۆڵ یاریگاكان و بگه‌ڕێنه‌وه، ئێستا ئه‌وانه هیچى نه‌ماوه”.
“یاساكه‌مان له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كراوه، بۆیه نه‌مانتوانیوه هه‌ڵبژاردنیش بكه‌ین”
*پرسیارى (SNN Sport): ئایا لیژنه‌كه‌تان له‌لایه‌ن حكومه‌ت ناسراوه و هیچ یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌خۆتان هه‌یه كه له‌په‌رله‌مانى كوردستاندا په‌سه‌ند كرابێت؟
-سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێم:” به‌ڵێ لیژنه‌كه‌ى ئێمه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناسراوه و هه‌روه‌ها له‌خولى سێیەمی په‌رله‌مانى كوردستاندا یاساكه‌مان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرد و له‌وێ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆكرا، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م و سێیه‌مى بۆنه‌كرا و هه‌ر له‌وێ مایه‌وه، یاساكه‌مان له‌په‌رله‌مان كۆتایی پێ نه‌هاتووه و په‌سه‌ند نه‌كراوه، بۆیه تائێستا نه‌مانتوانیوه هه‌ڵبژاردنیش بكه‌ین”.
“دوو هۆڵه‌كه‌ى تریش هه‌ر كاریان تێدانهكرا”
*پرسیارى (SNN Sport): له‌ڕووى ژێرخانى وه‌رزشییه‌وه حكومه‌ت چى بۆ لیژنه‌كه‌تان كراوه؟
-سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێم:” بۆ لیژنه‌كه‌مان و وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت چوار هۆڵى وه‌رزشى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دروستكردنى لێدرا له‌هه‌ریه‌كه لهشارهكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و گه‌رمیان، خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ى سلێمانى تاڕاده‌یه‌كى زۆر كۆتایی به‌كاره‌كانى هاتووه و ته‌نها چه‌ند ورده‌كارییه‌كى ماوه له‌ناوه‌وه بۆى بكرێ، ئه‌گه‌رنا ده‌توانرێت هه‌ر له‌ئێستاوه سوودى لێ ببینرێت، سه‌باره‌ت بههۆڵهكهى هه‌ولێر-یش ئه‌وه‌ى راستى بێت به‌ڕێژه‌ى %30 تا 35% كاره‌كانى جێبه‌جێ كراوه و له‌ساڵى 2014ه‌وه به‌هۆى قه‌یرانى دارایی كاركردن تیایدا راگیرا و دوو هۆڵه‌كه‌ى تریش هه‌ر كاریان تێدانهكرا”.
“ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى لیژنه‌كه‌مان بوو”
*پرسیارى (SNN Sport): له‌لایه‌نى دارایی بودجه‌ى تایبه‌ت به‌خۆتان بۆ دابین كراوه؟
-سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێم:” ساڵى 2009 له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌شه پاره‌یه‌كى مانگانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى بۆ لیژنه‌كه‌مان ته‌رخانكرا و ئه‌و یارمه‌تییه‌ش تا ساڵى 2015 به‌رده‌وام بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى لیژنه‌كه‌مان بوو، توانیمان زۆرترین كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بهێنینه نێو گۆڕه‌پانه‌كانى وه‌رزش، ته‌نانه‌ت زۆرترین پاڵه‌وانیش له‌یارییه جۆراوجۆره‌كاندا له‌سه‌ر ئاستى عیراق و ناوچه‌كه و جیهان پێ بگه‌یه‌نین، هه‌روه‌ها ئێمه توانیمان له‌و ماوه كورته‌دا شوێن ده‌ستى خۆمان دیار بكه‌ین له‌ناو وه‌رزشى پارائۆڵۆمپى عێراقى وه‌ك هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنێكى زۆرباشمان به‌خۆوه بینى، هه‌روه‌ها توانیمان زۆرترین خولى پێگه‌یاندنى كادیرانى وه‌رزشى له‌بواره‌كانى راهێنان و ناوبژیوانى ته‌نانه‌ت پۆلینى پزیشكى بۆ وه‌رزشى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت پێ بگه‌یه‌نین و توانیمان له‌كوردستان چه‌ند خولێكى نێوده‌وڵه‌تى ناوبژیوانى بكه‌ینه‌وه و چه‌ند ناوبژیوانێكى نێوده‌وڵه‌تى پێ بگه‌یه‌نین ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستێكى زۆر زۆر به‌رز و لێهاتوو”.
*پرسیارى (SNN Sport): لیژنه‌كه‌تان سه‌رپه‌رشتى چه‌ند یارى وه‌رزشى تایبه‌ت به‌كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى ده‌كرد و ساڵانه چۆن خول و پاڵه‌وانێتى بۆ تیپه‌كان رێكده‌خست؟
-سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێم:” یارییه‌كانى باسكه‌ى سه‌ر كورسى، باله به‌دانیشتن، تۆپى سه‌رمێز، هه‌ڵگرتنى قورسایی، مه‌له‌وانى، گۆڵ بۆڵ/ تایبه‌ت به‌نابینایان، تۆپى پێ/ تایبه‌ت بهنابیستان، تۆپى پێ/ تایبه‌ت به كورته‌باڵاكان، هه‌روه‌ها یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان، ئێمه ساڵانه پاڵه‌وانێتى هه‌رێمى كوردستان‌مان به‌ڕێوه‌ده‌برد و به‌شدارى پاڵه‌وانێتى عێراقمان ده‌كرد له‌هه‌موو یارییه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ى هه‌رێم-شمان هه‌بوو، ساڵانه به‌ناوى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌رێمه‌وه به‌شدارى پاڵه‌وانێتى كۆمارى عێراقمان ده‌كرد”.

“توانیمان میوانداریی پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى گۆڵ بۆڵ بكه‌ین”
*پرسیارى (SNN Sport): لهیارییهكاندا هه‌ڵبژارده‌ى هه‌رێمتان هه‌بوو، توانیوتانه به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه بكه‌ن؟
-سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێم:” هه‌ڵبژارده‌ى هه‌رێم-مان لهیارییهكاندا هه‌بوو، ساڵى 2013 بۆیه‌كه‌مجار به‌شداریمان كرد له‌پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى گۆڵ بۆڵ كه له‌وڵاتى ئێران به‌ڕێوه‌چوو، توانیمان پله‌ى سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌و پله‌یه وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونى ده‌ره‌كى بۆ ئێمه ده‌ستكه‌وتێكى زۆر باشبوو، هه‌روه‌ها له‌دواى روخانى رژێمى به‌عس بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ساڵى 2014 له‌شارى هه‌ولێر توانیمان میوانداریی پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى گۆڵ بۆڵ بكه‌ین كه به‌شایه‌تى به‌شداربووان پاڵه‌وانێتییه‌كى زۆر زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، هه‌روه‌ها دووباره توانیمان وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى هه‌رێمى كوردستان پله‌ى سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنینه‌وه”.
“بارودۆخى سیاسى ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌بووه”
*پرسیارى (SNN Sport): په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى عێراق چۆنه؟
-سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێم:” په‌یوه‌ندیمان زۆرباشبوو له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى عێراقى و تائێستاش هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، له‌یاساى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى عێراق و له‌ماده‌ى 21 ئاماژه به لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان كراوه، به‌ڵام بارودۆخى سیاسى ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى و یاخود هه‌موو بابه‌ته‌كانى تر هه‌بووه، سیاسیه‌كان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانم بڵێم به‌هه‌مان شێوه له‌لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى عێراق و له‌ناوه‌نده‌كانى وه‌رزشیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وان هاوكارمان نه‌بوونه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نى دارایی و به‌ئێمه‌یان ده‌وت ئێوه له‌چوارچێوه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم به‌شى خۆتان وه‌ربگرن”.
*پرسیارى (SNN Sport): توانیوتانه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و عه‌ره‌ب و جیهانى دروستبكه‌ن؟
-سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى هه‌رێم: ئێمه په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌تیش وڵاتانى عه‌ره‌بى ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر زۆر به‌هێز بوو، ئێمه له‌گه‌ڵ ئیمارات و قه‌ته‌ر و ئوردن و ئێران كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى زۆر باشمان به‌یه‌كه‌وه هه‌بوو، ئه‌گه‌ر پاڵپشتى دارایی ئێمه به‌شێوه‌ى پێشووتر بمایه، ده‌مانتوانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه زیاتر په‌ره‌پێبده‌ین یان فراوانترى بكه‌ین”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









