
چاودێری دۆخەکە دەکرێت
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى خراپیى بارودۆخى ئه‌منى له خانه‌قین و زیادبوونى ژماره‌ى داعش و كرده‌وه‌كانیان، حكومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى ده‌بێت هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه لەگه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان لەڕێگه‌ى هێزى هاوبه‌شه‌وه ناوچه‌كه بپارێزن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكى فه‌رمى نه‌دراوه.
شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى رابردوودا وه‌كو چه‌ند ئه‌ندامێكى كورد له په‌رله‌مانى عێراق و قایمقامی خانه‌قین و چه‌ند به‌رپرسێكى ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى عێراق و پارێزگارى دیاله سه‌باره‌ت به خراپیى ڕه‌وشى ئه‌منى خانه‌قین و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كۆبوونه‌ته‌وه.
وتیشى: “مه‌ترسییه‌كانى داعش زیاتر بووه، بۆیه وه‌كو هه‌نگاوى یه‌كه‌م حكومه‌تى عێراق نیازى هه‌یه له شارى خانه‌قینه‌وه هێزى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت بۆ پاراستنى سنووره‌كه”.
شێركۆ میروه‌یس راشیگه‌یاند: كاتى خۆى له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراق ژوورى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش هه‌بوو بۆ هێزه‌كان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، به‌ڵام له دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نه‌ماوه و ئێستا حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت جارێكى تر وه‌كو پێش ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌ماهه‌نگى نێوانیان و هێزى هاوبه‌ش بخه‌نه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
دلێر حه‌سه‌ن قایمقامى خانه‌قین بSNNى راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به خراپیى ڕه‌وشى ئه‌منى خانه‌قین له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كانیان كردووه.
وتیشى: “لەگه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامى باش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به مه‌به‌ستى پاراستنى ناوچه‌كه”.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى لەلایه‌ن هاووڵاتیان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانەوە باس له گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كرێت بۆ خانه‌قین، به‌ڵام له به دواداچوونه‌كانى SNNدا هیچ به‌رپرس و لایه‌نێكى فه‌رمى یان حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌ى پشتڕاستنه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌مووان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌نگاو نراوه و پێشبینیده‌كه‌ن پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه.
پێشتر فهرماندهیهكى پێشمه‌رگه له سنوورى خانه‌قین به SNNی راگه‌یاند: له سنوورى خانه‌قین له چه‌ند شوێنێكه‌وه بۆشایى ئه‌منى لەنێوان هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه هه‌یه و به‌هۆیه‌وه چه‌كدارانى داعش هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییانه لەماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوودا سێ‌جار له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان رێكکه‌وتنیان كردووه پێشمه‌رگه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك بچێته پێشه‌وە، هه‌رچه‌نده له كۆبوونه‌وه‌كان لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌ڵێنى ڕازیبوونیان ده‌دا، به‌ڵام دواتر په‌شیمان ده‌بوونه‌وه.
به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى داعش و كرده‌وه‌كانیان، له سنوورى خانه‌قین ڕه‌وشى ئه‌منى زۆر ئاڵۆزه به جۆرێك شه‌وان چه‌كداره‌كان له گونده كوردییه‌كانى سنووره‌كه هه‌ندێكجاریش له هه‌ندێك گوندى عهرهبنیشین په‌لامارى هاووڵاتیان ده‌ده‌ن و به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه‌ى جوتیارانیش ده‌سووتێنن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









