یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق واده‌یه‌كی گریمانەیی بۆ ده‌ستپێكردنی خولی تۆپی پێ دیاری ده‌كات

خولی عێراقی
حسین کەرکوکی-SNN Sport
ده‌سته‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق واده‌یه‌كی ئه‌گه‌ركراو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی 2019-2020 دیاری كرد ، كه له ماوه‌ی رابردوودا به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا له وڵاته‌كه‌دا خولەکە راگیرابوو.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه كه له رێگای ( بازنه‌ی ئه‌لیكترۆنی ) له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه ئه‌نجامدرا و به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د فه‌رحان ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتیه‌كه ، ده‌سته‌كه رۆژی 3ی ته‌مموزی داهاتووی وه‌كو واده‌یه‌كی گریمانه‌یی دیاری كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشبڕكێكه .
له به‌یاننامه‌یەكیدا له رێگای پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ، ئه‌یاد بونیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاسایی كردنه‌وه وتی ” بریاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی تۆپی پێی عێراق پاڵپشت به نوسراوی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا بووه ،بۆ گرنگی دیاریكردنی واده‌ی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راكابهرییهكان ،هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌نگاوه له به‌رژه‌وه‌ندی تۆپی پێی عێراقه ، كه چه‌ندین شایسته‌یی گرنگی داهاتوو چاوه‌ڕوانێتی “.
هه‌روه‌ها بونیان وتی ” په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه له‌گه‌ڵ شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی حكومی بۆ پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی یاریزانان و ستافی هونه‌ری و ئیداری و ناوبژیوانی كه به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ژماری ده‌كه‌ین “.
هەروەها ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان له ده‌وڵه‌ت بەدواداچوون ده‌كات بۆ دوایین به‌ره‌وپێشچوونه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كورۆنا بۆ پارستن و سه‌لامه‌تی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا ” .
له كۆتاییدا وتی ” ده‌سته‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بریاریدا به گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی عێراق ، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایەنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌ردوو یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیا، ده‌سته‌كه هه‌ڵده‌ستێت به‌دیاریكردنی مه‌رج و میكانیزمی بریاره تایبه‌ته‌كان به پێشبڕكێكه و دیاریكردنی یاسا و مه‌رجه‌كانی گونجاوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكی تۆپی پێ له ماوه‌ی داهاتوودا و به‌ماوه‌یه‌كی پێویست كه ده‌رفه‌ت ده‌داته یانه‌كان به شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ن “.
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق لە ماوه‌ی رابروودا بریاریدابوو به به‌رده‌وامی راگرتنی خولی عێراق بۆ 22 ئه‌م مانگه ، هاوكاته له‌گه‌ڵ بریار و راسپارده‌كانی شانه‌ی قه‌یرانی حكومی .
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









