پاش فرۆشتنی له زیادكردنێكی ئاشكرادا پێڵاوێكی وەرزشی مایكل جۆردان گرانترینه له مێژوودا

مایکل جۆردان
SNN Sport
پێڵاوی وه‌رزشی ( ئێرجۆردان 1 ) كه ئه‌فسانی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكی مایكل جۆردان كه له پێی كردبوو، بووه گرانترین پێڵاوی وه‌رزشی له مێژوودا ، پاش ئه‌وه‌ی له زیادكردنێكی ئاشكرادا له ( خانه‌ی سۆسبێر ) به به‌هایه‌كی پێوانه‌یی کە گه‌یشته 560 هه‌زار دۆلار فرۆشرا .
ئه‌و پێڵاوه‌ی له جۆری ( ئێرجۆردان 1 ) كه كۆمپانیای ” نایكی ” 1985 دیزاینی كردبوو ، له لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی شیكاگۆ بۆڵز واژوو كراوه ، ریكۆردی پێوانه‌یی پیڵاوی ” نایكی مۆن) شكان کە بڕه‌كه‌ی 437500 دۆلار بوو كه ساڵی رابردوو به هه‌مان شێوه له زیادكردنی خانه‌ی سۆسبێر تۆمار كراوبوو و دیزاینه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو .
ئه‌م كاره‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گهورهیەیە كه زنجیره دۆكیۆمێنتاری ” زه لاست دانس “دوایین سه‌ما “یه كه تیشك ده‌خاته سه‌ر كاروانی جۆردان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ شیکاگۆ بۆڵز كه له تۆری ” NBA” ئەمریكی و خزمه‌تگوزاری ” نتفیلێكس” بۆ په‌خشی هه‌ڵقوڵاوی له ده‌وری جیهاندا په‌خش ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش فرۆشی دیارییه یادگارییه‌كانی تایبه‌ت به جۆردانی به‌هێز كرد‌و مامه‌ڵه‌كردن پێوه‌ی به ده‌یان هه‌زار دۆلار .
پیڵاوی ئێر جۆردان1 “یه‌كه‌مین نمونه‌یه كۆمپانیای ” نایكی ” دیزاینكرد به تایبه‌تی بۆ مایكل جۆردان و له یه‌كه‌م وه‌رزیدا له ” NBA” لهپێیكرد كاتێک كاروانی پیشەگه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ بۆڵز ساڵی 1984 له پێی كرد و له‌گه‌ڵیدا 6 نازناوی خولی ئه‌مریكی به‌ده‌ست هێنا له 6 بۆنەدا .
جۆردان گیلێركۆكهرهوهی ئه‌نتیكه و فرۆشیاری پێڵاوی وه‌رزشی جۆردان له لێدوانێكیدا بۆ ” فرانس پرێس ) وتی ” وابزانم كه پێڵاوی ئێر جۆردان كه له‌و یارییەدا له پێی كردبوو به ناوبانگترینه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا “.
هه‌روه‌ها وتی ” زیاتر له هه‌موو كاتێكدا بایه‌خدان به مایكل جۆردان و ئه‌م پێڵاوه‌ش له ئێستادا زیاترله هه‌موو یادگارییه‌كان به به‌هاتره له بازاردا “.
به پێچه‌وانه‌ی پێڵاوی ” ئێرجۆردان 1″ پێڵاوی ” نایكی مۆن ” كه ساڵی پار فرۆشرا هیچ یاریزانێك له پێی نه‌كردووه” .
ئه‌مه‌و گرانترین پێڵاوی وه‌رزشی له مێژوودا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێڵاوی پێستی تایبه‌ت به رۆجێر بانیسته‌ر كه ساڵی 1954 له پێی كرد‌و بووه یه‌كه‌م راكه‌ر ماوه‌ی یه‌ك میل به كه‌متر له چوار خولهك ببڕێت .
پێڵاوه‌كه ساڵی 2015 به بڕی 409 هه‌زار دۆلار فرۆشرا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد له خانه‌ی كریستی له له‌نده‌ن .
پێڵاوی ( ئێر جۆردان ) به دیزاینه جیاوازه‌كانی ، جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوانی به‌ده‌ستهێنا له لایه‌ن كۆكهروهكانی یادگارییه‌كانی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ، هه‌روه‌ها درێس ویادگارییه وێنهییهكانی تایبه‌ت به‌و یاریزانه كه شه‌ش نازناوی له خولی پیشه‌گه‌ری باسكه‌ی ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێناوه له‌گه‌ڵ بۆڵز لە ( نێوان ساڵی 1991 و 1998 ) و بهپانتاییهكی فراوانەو به مه‌زنترین كه‌س ئه‌ژمار ده‌كرێت كه یارییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه له مێژوودا .


We will soon make a re-branding
ئایار 17, 2021حەبیب مەرجی بۆ گەڕانەوە هەیە
كانونی دووه‌م 17, 2021رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات
كانونی دووه‌م 12, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









