ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان یه‌كه‌مین تۆرباینى به‌نداوى ئیڵیسو ده‌خاته كار

وێنه‌یه‌ك له به‌نداوى ئیڵیسو | فۆتۆ: DSİ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كێك له شه‌ش تۆرباینهكهى به‌نداوى ئیڵیسو له توركیا كه له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله دروستكراوه له مه‌راسمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆككۆمارى توركیاوه ده‌خرێته‌كار، راوێژكارێكى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق-ش نیگه‌رانه له داهاتووى ئاو له عێراق به‌هۆى ئه‌م به‌نداوه‌وه.
به‌نداوى ئیڵیسو له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله له باكوورى كوردستان له گوندى ئیڵسو له‌سه‌ر سنوورى ماردین و شیرناخ دروستكراوه، به‌رزى به‌نداوه‌كه 135 مه‌تره، درێژییه‌كه‌ى هه‌زار و 820 مه‌تره و تواناى گرتنه‌خۆى 43 ملیۆن و 800 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، له سنوورى 192 گونددا دروستكراوه، له شه‌ش تۆرباین پێكهاتووه كه هه‌ریه‌كه‌ى تواناى به‌رهه‌مهێنانى 200 مێگاوات كاره‌باى هه‌یه له ساڵى 2006 ده‌ست به كاره‌كانى كراوه، تا ساڵى 2021 ته‌واوى تۆرباینهكانى ده‌كه‌ونه‌كار.
پاش ئه‌وه‌ى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا رۆژى 11ى ئایار، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: “یه‌كه‌مین تۆرباینى به‌نداوى ئیڵیسو خهینهكار كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پرۆژه‌كانى بوارى وزه‌ى وڵاته‌كه‌مان”، بڕیاره ئه‌مڕۆ له یادى جه‌ژنى وه‌رزش و لاوانى توركیا له تێلى كۆنفڕانسێكدا به به‌شدارى به‌كر پاكدهمیرلى، وه‌زیرى كشتو‌كاڵى توركیا و فاتیح دۆنمیز، وه‌زیرى وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى یه‌كه‌مین تۆرباینى ئه‌و به‌نداوه بكه‌وێته كار.
كه‌وتنه‌كارى تۆرباینهكانى به‌نداوى ئیڵیسو و درووستكردنى خودى به‌نداوه‌كه به‌ڕاى زۆرینه‌ى شاره‌زایان نه‌هامه‌تى ده‌هێنێت بۆ عێراق، چونكه كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌م وڵاته پشت به ئاوى رووبار‌ى دیجله و فوڕات ده‌به‌ستێت.
زافر عه‌بدوڵا، راوێژكارى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “كاریگه‌رییه‌كانى كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌نداوه به‌زووى ده‌رناكه‌ون، به‌ڵام به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى بارانبارین هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌بنه هۆكارى بێ ئاوى له عێراق”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌نداوه كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر كشتوكاڵ له عێراق به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ كه پشت به ئاوى رووباره‌كان ده‌به‌ستێت”.
هاوكات ئه‌سعه‌د عیدانى، پارێزگارى به‌سره، ره‌شبینه له داهاتووى ئاو له عێراق به‌هۆى ئه‌و به‌نداوه‌وه و ده‌ڵێت: “ده‌بێته هۆكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاو له عێراق”.
پێشتر فاتیح یه‌ڵدز، باڵیۆزى توركیا له عێراق رایگه‌یاندبوو: “توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یرانى ئاو دروستنه‌بێت و ئه‌و وڵاته تووشى كێشه نه‌بێت له‌م بواره‌دا”.
به‌نداوى ئیڵیسو له‌سه‌ره‌تاى دروستكردنیه‌وه چه‌ندین جار بووه‌ته هۆكارى كێشه له‌نێوان عێراق و توركیا به‌وهۆیه‌وه چه‌ند جارێك پرۆسه‌ى دروستكرد و خستنه‌كارى تۆرباینهكانى دواخراوه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









