گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 19/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە 19/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
ئاس:
- گۆڵکارێکی مێژوویی.
- هالاندی یاریزانی تۆپی پێ تەنیا تەمەنی 19ساڵە،لە مناڵییەوە یاریزانێکی دارێژراوەو گۆڵکارێکی بێ هاوتایەو جەستەیەکی زۆر بەهێزی هەیە.
- کاتێک 5 ساڵ بووە توانیویەتی 65 سم باز بدات بە خێرایی 36 کم لە کاتژمێرێکدا رای کردووەو لە ماوەی ساڵێکدا 12 کگم ماسولکەی بەدەستهێناوە.
- دوای تەوابوونی یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئەڵمانیا تۆپی پێ بە قۆناغێکی تردا تێدەپەڕێت.

مارکا:
- هازارد بە خێرایی لە پێکان باش دەبێتەوەو ئەو یاریزانە هەست بە توانایەکی جەستەیی باش دەکات، بەڵام پێویستی زۆری بە کاری زیاتر هەیە بۆ گەڕانەوەی توانای جەستەیی خۆی.
- ئەو یاریزانە لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی راهێنانی کردووەو دەیەوێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان لەگەڵ یانەکەی بێت.
- یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید گرنگی بە کۆرزاوای یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان دەدات.
- یانەی ریاڵ بیتس داوای کردووە یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یانەیەکی تر ئەنجام بدات پێش ئەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە دەستپێبکاتەوە.

سپۆرت:
- پیرۆزە.. یانەی بەرشەلۆنە یەکەم مەشق و راهێنانی دەستپێکردەوەو نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یارییەکان ئەمەش دوای 2 مانگ ، راهێنانەکان بە دوو بەشی 10 یاریزانی ئەنجامدرا.
- کارەکانی گواستنەوەی پیانیچ دەرگا بۆ هێنانی لاوتارۆ مارتینیز دەکاتەوەو دەستکەوتنی 25 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی سیمیدۆ وا لە بەرشەلۆنە دەکات گرێبەستی لاوتارۆ ئەنجام بدات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز گرێبەستێکی ستراتیجی دەبێت بۆ داهاتوو لەگەڵ دی یۆنگ و تیرشتیگن، ئێستا لەگەڵ دابەزینی نرخی یاریزانان، نرخی ئەویش کەمبووەتەوە و کاتێکی گونجاوە بۆ گواستنەوەی.
- دوای 2مانگ یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گروپی 10 یاریزانی راهێنانی بە کۆمەڵی کردەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









