
وێنهى پارچه زهوییهكى ژێر ئاو كهوتوو له دهشتى بیتوێن | فۆتۆ: محهمهد مستهف / SNN
SNN – محهمهد مستهفا
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان و ئاوی زێی بچوک زیاتر لە 30 هەزار دۆنم زەوی دەغڵ و دان کە بەشی زۆری ئەو زەویيانە زەوی داچێنراوی گەنمە لە سنووری دەشتی بیتوێن لە ئیدارەی راپەڕین ژێر ئاو کەوتوون.
“نزیکەی 400 دۆنم گەنم ژێر ئاو کەوتووە “
عەبدوڵا حەمەد، جوتیارێکی دەشتی بیتوێنە لە باسی زیانی ژێر ئاو کەوتنی گەنمەکەی بۆ SNN وتی: “ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی داچاندنی دەغڵ و دان ، ئێمە وەک جوتیارانی دەشتی بیتوێن دەستدهکەین بە داچاندنی گەنم و جۆ لەو زەویانەی کە ئاوی دەریاچەی دوکان و زێی بچوک بەجێی دەهێڵێت بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوەکەیان، چونکە ئەو جۆرە زەویانە باشترین و بە پیترین جۆری زەوین بۆ بەرهەمی گەنم و جۆ بەتایبەتیش گەنم”.
ئاماژهى بهوهشكرد: “ژێرئاوكهوتنى ئهو زهوییانه بە ساڵ کەوتووە ساڵ هەیە ئاستی ئاوی دەریاچەکە و زێی بچوک بەرێژەیەکی زۆر زیاد دەکات هەمووی ژێر ئاو دەکەوێت و ساڵیش هەیە بەو رێژەیە زیاد ناکات دەغڵەکە ژێر ئاو ناکەوێت، دواتر لەڕووی مادیەوە قازانجێکی زۆر دەکەین”.
ئهو جوتیاره ئهوهشى خستهڕوو: “ئەمساڵ نزیکەی 400 دۆنم زەوی گەنمی ژێر ئاو کەوتووە و زیانێکی زۆری ماددیمان پێگەیشتووە، چونکە گەر دەغڵەکە ژێر ئاو نەکەوتایە ئەوا لانیکەم بڕی زیاتر لە 30 هەزار دۆلار قازانجمان دەکرد”.
” لە سنووری دەشتی بیتوێن 46500 دۆنم زەوی ژێر ئاو کەوتوو بوونی هەیە “
لهو بارهیهوه خدر عەبدوڵا، بەڕێوهبەری کشتوکاڵی رانیە بە (SNN)ی راگەیاند: “لە سنووری دەشتی بیتوێن 46500 دۆنم زەوی ژێر ئاوکەوتوو بوونی هەیە، واتا لهکاتی دروستکردنی بەنداوی دوکان ئەو زەویانە لە لایەن حکومەتی عێراقی ئەو کاتە بە زەوی ژێر ئاو کەوتوو هەژمارکراون و هەر ئەو کاتەش حکومەتی عێراقی سەرجەم جوتیاران و ئەو خاوەن زەویانەی قەرەبوو کردووهتەوە”.
وتیشی: “ساڵانە لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان و زێی بچوک بەشێکی زۆر لە جوتیاران ئەو زەویانە بەگەنم دادەچێنن، هەرچەندە جوتیارەکان خۆشیان دەزانن کە بە ئەگەری زۆرەوە دەغڵەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت، بەڵام وەک تاقیکردنەوەی چانسی خۆیان ئەو کاره هەر ئەنجام دەدەن”.
خدر عەبدوڵا باسی لەوەشکرد: “دوای بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوک و دەریاچەی دوکان لە ئەمساڵدا تا ئێستادا نزیکەی زیاتر لە 30 هەزار دۆنم دەغڵ و دان ژێر ئاو کەوتووە ، ساڵی پار رێژەیەکی زۆر زیاتر دەغڵ و دان ژێر ئاو کەوت، چونکە ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان بە رادەیەک بەرزبۆوە کە لەماوەی 25 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبوو.
” ئەو جوتیارانە قەرەبوو ناکرێنەوە “
بەڕێوبەری کشتوکاڵی رانیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “ئەو جوتیارانەی دەغڵەکانیان ژێر ئاو کەوتووە زیانی مادییان پێگەیشتووە بەهیچ شێوەیەک خاوەن دەغڵەکان قەرەبوو ناکرێنەوە، چونکە لەکاتی دروستکردنی بەنداوی دوکان سەرجەم ئەو زەویانە خاوەنەکانیان قەرەبوو کراونەتەوە و زەویەکان بوونەته بەشێک لە زەوی بەنداوی دووکان”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








