
SNN – عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماری تاوانەکانی ماوەی رابردووی سنووری پارێزگاکەی خستەڕوو و رایگەیاند: دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ سێ شەممە 19ی ئایاری 2020 بە SNNی ڕاگەیاند: “پۆلیسی هەڵەبجە دوو کەسی تەمەن 18 و 39 ساڵیان دەستگیرکردووە کە لە پاش ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتووە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرەکانن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “مەفرەزەكانمان شەش كەسی دیکەیان بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕی بێ ژمارە و بێ سەرەتا دەستگیرکردووە، دواتر ماتۆرەكانیان گواستوەتەوە بۆ دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بە فەرمانی دادوەر و بە گوێرەی مادەی 446 ی یاسای سزادان بەندكراون”.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارانی بەكار هێنەری مادەهۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور كراون.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ، تەها ئەحمەد، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بەSNNی ڕاگەیاند: تیمەكانیان دەستیانگرتووە بەسەر زیاد لە 20 كارتۆن تەقەمەنی و یاری ئاگرین كە بەشێوەیەكی نایاسایی هێندرابوویە ناوبازاڕ بۆ ئەوەی بفرۆشرێت بە منداڵان و لەڕۆژانی جەژندا ئارامی هاوڵاتیان و تەندروستی منداڵان بخەنە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ نزیك بوونەوە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، لیژنەكانمان لە ناوبازاڕو شوێنە گشتیەكان چاودێرییەكانیان چڕتر كردوەتەوە ڕێگە نادەن ئەم چەند ڕۆژە وەك دەرفەتێك بەكار بهێندرێت بۆ ساغكردنەوەی كاڵاو شمەكی ماوەبەسەر چوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژانی جەژندا مێردمنداڵان تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەكان بەكار دەهێنن و دەبێتە هۆی بێزاری هاووڵاتیان و دروست بوونی مەترسی لە سەر گیانیان بۆیە فرۆشتنی سەرجەم یارییە ئاگرینەكانمان قەدەغەكردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









