
نەیمار
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات و نایەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو گرێبەستی گواستنەوەی نەیمار ئەنجام بدات.
بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لە کڕینی نەیمار دووربکەوێتەوە لەم هاوینە، یانەکە وای دەبینێت هەریەکە لە (ترینکاو، کۆیادۆ، دیمبلی، ئانسۆ فاتی) ئەو یاریزانانەن کە لە داهاتوودا سەرکەوتن بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەهێنن، یانەکە نایەوێت بچێتە گرێبەستی گواستنەوەی نەیمارەوە، لە هاوینی داهاتوو لە پێشینەی کارەکانی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر بە پێی چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی گواستنەوەی نەیمار ئەنجام دەداتەوە،بەڵام بەهۆی قەیرانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو کەمبوونەوەی داهاتی یانەکە ، بەرشەلۆنە توانای گواستنەوەی ئەو یاریزانەی نەماوە.
نەیمار لە هاوینی رابردوو نزیکبوو بگەرێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام پاریس سانجێرمان داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکرد کە 250 ملیۆن یۆرۆ بوو، ئیدارەی بەرشەلۆنە توانای کڕین و پێدانی ئەو بڕە پارەی نەبوو، بە ناچاری لە گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلیەکە کشایەوە.
نەیمار دا سێلڤا لە گرێبەستێکی پێوانەیی لە ساڵی 2017 یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت کە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ بوو.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









