
خولی ئیتاڵیا
SNN Sport
ئەمڕۆ فینچینزۆ سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا لەسەر دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی وڵاتەکەی نوێترین قسەی خۆی کردو رایگەیاند” دەمانەوێت لە خولەکە لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکاتەوە”.
سپادافۆرا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: تەمەنا دەکەم خولەکە لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکاتەوە، بەڵام لەم کاتەی ئێستا هیچ شتێکی فەرمی و مسۆگەر نیە،دەستپێکردنەوەی خولەکە پەیوەستە بە کەمبوونەوەی رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژانی داهاتوو”.
ئەمە لە کاتێکدایە یانەکانی ئیتاڵیا دەەنگیان بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە داوەو لە 13ی ئەم مانگەوە راهێنان بە جیا لەو وڵاتە دەستپێکردووە، هیوایان هەیە خولەکە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەستپێبکاتەوە.
خولی ئیتاڵیا لە مانگی ئازار راگیراوە و 12 جەولەی ماوە تەواو ببێت، لەگەڵ چەند یارییەکی خولەکە کە دواخراوە.
یانەی یۆڤانتۆس لە پلەی یەکەم دەبینرێت و 63 خاڵی کۆکردووەتەوە، بە جیاوازی 1 خاڵ لە پێش یانەی لازیۆی دووەم دێت.
ئیتاڵیا یەکێک بوو لە وڵاتانەی بە توندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لێیداوە و زیاتر لە 20000 هەزار کەسی کوشتووە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








