رێکخراوێکی ئەمریکی رەخنە لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسانی دهۆک دەگرێت

شاری دهۆک
SNN
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ رەخنە لە دەستگیرکردنی هەشت رۆژنامەنووس دەگرێت، کە لە خۆپیشاندانەکەی دووشەمەی رابردوو لە دهۆک دەستگیرکرابوون.
ئەو رێکخراوە، داوای لە هێزە ئەمنییەکانی دهۆک کردووە کۆتایی بەو تۆمەتانە بهێنێت کە رووبەڕووی چوار لە رۆژنامەنووسەکان کراونەتەوە.
لەوبارەیەوە ئیگناسیۆ میگێل دێلگادۆ نوێنەری رێکخراوەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا وتوویەتی: “جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی هەرێم یاساکانیان بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەو رووماڵانە بەکارهێنا کە بەجۆرێک بوون حکومەتی هەرێمی تووشی نارەحەتی کردبوو”.
رێکخراوەکە وردەکاری کەیسەکانی ئەو رۆژنامەنووسانەشی خستووەتەڕوو کە بۆ میدیاکانی یەکێتی و یەکگرتوو کاردەکەن.
هاوکات لێدوانی لە دیندار زێباری بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان وەرگرتووە، کە جەختی کردووەتەوە “بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە بووە، بەو پێیەی خۆپیشاندەران دەمامکیان نەپۆشیووە”.
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە، داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە جیهاندا دەکات، بارەگاکەی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









