
Ezz Zanoun/Apaimages
SNN
بانکی جیهانی رایگەیاندووە، بەهۆی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆناوە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 60 ملیۆن کەس تووشی هەژارییەکی سەخت ببن.
دەیڤد ماڵپاس سەرۆکی بانکی جیهانی رایگەیاندووە: “پێشبینی دەکەین بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئەمساڵ گەشەی ئابووری جیهان بە رێژەی 5% پاشەکشە بکات”.
وتیشی: “هەر لە ئێستاوە کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابووری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی جیهان دەرکەوتووە و ملیۆنان کەس کارەکانیان لەدەستداوە”.
بە گوێرەی پێوەری بانکی جیهانی، “هەژاری سەخت” بەمانای ئەوەدێت کەسێک بژێوی رۆژانەی لەسەر کەمتر لە یەک دۆلار و 90 سەنتە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە چەند رۆژی رابردوودا، عادل رکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاییەتی عێراق رایگەیاندبوو: بەهۆی پەتای کۆرۆنا و راگرتنی بەشێک لە کار و کاسبی هاووڵاتیانی عێراقەوە، چوار ملیۆن کەس لە وڵاتەکەدا بێکاربوون و 11 ملیۆن کەسیش داوای بیمەی بێکارییان کردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









