گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
مارکا:
- پاریس سانجێرمانیش هالاندی دەوێت.
- یانە فەرەنسی وئیسپانییەکان ئامانجیان گواستنەوەی هالاندە لە هاوینی داهاتوو، پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات ئەگەر مباپی گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوەو تا ئێستاش داهاتووی کاڤانی لەو یانەیە دیار نیە.
- یۆفا دەیەوێت یارییەکانی چارەکی کۆتایی لە شاری ئەستەنبووڵی تورکیا ئەنجام بدات بە شێوازی 1 یاری.
- کارلۆس ساینز:” فۆرمۆلا 1 باشترینە ودەمەوێت ئەلۆنسۆی شوفێریش لەوێ بێت”.

ئاس:
- کاتی یەدەگەکانە.
- بەهۆی زۆری یارییەکان و خشتەیەکی نارێک، زیدان کەمترین یاریزانی لە بەردەمدایەو دەیەوێت بەشداری بە یاریزانە یەدەگەکانیش بکات ئەگەر یارییەکانی داهاتووی خولی ئیسپانیا دەستیپێکردەوە.
- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە رێگایەکی خێرا هەنگاو دەنێت و یۆفا دەیەوێت 8 یاریەکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی بۆ4 یاری کەبکاتەوە.

سپۆرت:
- پوکەری گەرم.
- یانەی بەرشەلۆنە 7 لە یاریزانەکانی لە پێناو ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان و پیانیچ و دیچیلۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دادەنێت و یاریزانەکانیش بریتی دەبن لە سیمیدۆ، رافینیا، فیربۆ، راکیتچ، ڤیدال، ئەلیناو ئۆمتیتی.
- سوارێز لە 10 رۆژی داهاتوو چارەسەری تەواو دەردەگرێت و لە لایەن پزیشکەکانی یانەکەوە گلۆپی سەوزی بۆ هەڵدەکرێت.
- ریبێرۆی بریکاری پێشووی نەیمار:”ئەستێرە بەرازیلیەکە لە پاریس دەمێنێتەوەو خەونی گەورەی پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت”.
- رۆناڵدۆ بە پشکنینی پزیشکییەوە جارێکی تر گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی یانەی یۆڤانتۆس.
- 6 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو یاریزانانی خولی ئینگلتەرا تۆماردەکرێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پیانیچ بەڵێ و بەڵێ بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات.
- یانەی بەرشەلۆنە پێداگرە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ پیانیچ بکات ، ئەمەش بەهۆی شێوازی یاریکردنی لەهێڵی ناوەند و توانای ئەو یاریزانەو پێشبینی ئەوە دەکرێت لەگەڵ یاریزانی تر بیگۆڕێتەوە.
- 28 ساڵ بەسەر گۆڵە مێژوویەکەی رۆناڵد کومان لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان دژی سەمپدۆریا لە یاریگای وێمبڵی تێدەپەڕێت و توانی یەکەم نازناوی ئەوروپی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بباتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









