لیوایەکی پێشمەرگە و لەگەڵ لیوایەکی سوپای عێراق یەکدەخرێن و مووچەکانیان دەخرێتە سەر بەغدا

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركانی وەزارەتی پیشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی كە لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دروستبووە و بەهۆیەوە ناوبەناو تیرۆریستانی داعش هێرش و پەلامارەكانیان بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق ئەنجام دەدەن، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق سەرقاڵی پێكهێنانی هێزێكی هاوبەشی سەربازین كە لەڕووی مووچە و كەرەسەتەی سەربازییەوە سەر بەوەزارەتی بەرگری عێراق دەبن.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالار بۆ كاروباری ئۆپەراسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNی ڕگەیاند: بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی كە لە زۆرێك لە سنورەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبووە و چەكدارانی تیرۆریستی داعش ئەو بۆشاییە ئەمنییەیان قۆستوەتەوە و ناوبەناو هێرش دەكەنە سەر هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و قوربانی لێدەكەوێتەوە، بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتەش ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق سەرقاڵی هێزێكی هاوبەشی سەربازین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لای خۆمانەوە وەك وەزارەتی پێشمەرگە لیوایەكمان ئامادەكردووە كە بە لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە ناسراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ لیوایەكی وەزارەتی بەرگری عیراق تێكەڵ بكرێت و لەو ناوچانە جێگیر بكرێن كە بۆشایی ئەمنیان تیادایە، بۆ ئەومەبەستەش زۆرێك لەكاروبارە ئیدارییەكانمان بەكۆتا گەیاندووە وەك ناردنی ناوی ئەندامانی لیواكە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی لەوێ پێناس و باجیان بۆ دروست بكرێت.
جێگری سوپاسالار بۆ كاروباری ئۆپەراسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو لیوایەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوایەكی سوپای عیراق تێكەڵ دەكرێن و دەكرێنە هێزێكی سەبازی هاوبەش بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكە و پڕكردنەوەی هەر بۆشاییەكی ئەمنی كە دروستدەبێت، هاوكات ئەو لیوایەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەكانیان دەچێتە سەر وەزارەتی بەرگری عیراق و هەر لەوێوە پێداویستی سەبازییان بۆ دابیندەكرێت و دوای پشوەكانی سەری ساڵیش ئەو هێزە هاوبەشەدەستبەكار دەبن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









