هاوڕێ مەلا ستار: گەندەڵی و قۆرخكاری لە پرۆژەكانی هەولێر هۆكارە بۆ دروستبوونی لافاو

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەشی زۆری هۆكاری ڕوودانی لافاوەكەی هەولێر كە بەهۆیەوە 12 كەس گیانیان لەدەستدا بوونی گەندەڵی و قۆرخكارییە لە پرۆژەكانی شاری هەولێر، چونكە مەرج نیە تەنها بە بەرزكردنەوەی باڵەخانە و بینا بوترێت هەولێر كراوە بە دوبەی، بینیمان بەرگەی بارانبارینێكی نەگرت.
هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، بەشی زۆری هۆكاری دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر پەیوەندی بە نەبوونی پلانەوە هەیە كە لە جیبەجێكردنی پرۆژەكاندا ڕوویداوە بەتایبەت ئەو پرۆژە نێشتەجێبوونانەی كە دەكەونە سەر ڕێڕەوە سەرەكییەكانی ئاوی شارەكە و بەدروستكردنی ئەو پرۆژانە كارەساتێكی گەورەی گیانی و ماددی رووبەڕووی خەلكی هەولێر كرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو قۆرخكاری و گەندەڵییەی كە لە پرۆژەكانی هەولێر ئەنجام دراوە، دەبینین لەگەڵ بارینی هەر بارانێكدا لافاو شارەكە دەگرێتەوە و هاووڵاتیان ناچارن جێگە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، چونكە ڕێرەوی ئاوی هەولێر گۆڕدراوە، چەند پرۆژەیك لەسەر ڕێرەوكانی ئاوی هەولێر دروستكراون، بۆیە ئێمە وەك پەرلەمانتار هەر كەسێك و لایەنێك گەندەڵی كردبێت لەسەر پرۆژەكان و ڕێرەوی ئاوەكان، كاری لەسەر دەكەین و دەبێت ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو، مەرج نییە تەنها بە بەرزكردنەوەی ژمارەیەك باڵەخانە و بینا بانگەشەی ئەوەبكرێت هەولێر كراوە بە دوبەی، بەڵام بینیمان كە بەرگەی باران بارینێكی بەخوڕی نەگرت، بۆیە واباشتر لە بری ئەو بانگەشانە بەرپرسانی ئەمشارە واز لەقۆرخكاری بهێنن و پلانی ستراتیژی دابنین بۆ پرۆژەكان.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی فراكسۆنی یەكێتی لەكاتێكدایە كە بە هۆی لافاوەكەی هەینی ڕابردوو لە شاری هەولێر، 12 كەس گیانیان لەدەستدا و دوو هەزار و 509 ماڵ زیانیان بەركەوت و 402 ماڵ بەتەواوی لەناوچوون و 867 ئۆتۆمبێلیش ژێر ئاو كەوتن و 153 شوێنی بازرگانی تووشی زەرەر بوون، تائێستاش تەرمی شوانێك و منداڵێكی 10 مانگ نەدۆزراوەتەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









