
وەرگرتنی ڤاکسین
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە و پاڵپشت بە بڕیارێكی وەزارەتی داد، پێدانی ڤاكسین بە فەرمانبەران دەكەنە ناچاری و هەر فەرمانبەرێك لەدوای ساڵی نوێ وە فاكسینی وەرنەگرتبێت مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت، هاوكات تائێستا زیاتر لە 28هەزار و 250 كەس لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڤاکسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.
ئەكرەم محەمەد ئاغا، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمكردنەوەی رێژەی توشبوون بەو نەخۆشیییە، وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندوستی هەڵەبجە و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە كۆبوونەوەیەكی تایبەتمان ئەنجامداوە و لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیارماندا پاڵپشت بە نوسراوێكی وەزارەتی داد دەبێت لەسەرەتای ساڵی نوێ وە كوتان بكرێتە ناچاری بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی سنوورەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر فەرمانبەرێك ئامادەنەبێت خۆی بكوتێت بە یەكێك لە جۆرەكانی ڤاكسین ئەوا بەگوێرەی یاسای بەرزەڕەفتی فەرمانبەران مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، هاوكات سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەشی كە لە شوێنە گشتیەكانی وەك مۆڵەكان و دەرمانخانە ونانەواخانە و چێشتخانەكان كاردەكەن ئەگەر خۆیان نەكوتن بە ڤایرۆسی دژە كۆرۆنا ئەوا هیچ مامەڵەیەكی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان بۆ ناكرێت، بۆ ئەومەبەستەش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە شەش بنكەی تایبەت بە كوتانمان كردووەتەوە و بەردەوام لە كاركردن.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری زیاتر لە 28 هەزار و 250 هاووڵاتی خۆیان بە ڤاكیسنی دژە كۆرۆنا كوتاوە ئمەش ڕێژەیەكی زۆرباشە و هاووڵاتیان بە باشی بەدەمەوەهاتنیان هەیە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بڕی 45 هەزار بڕە ڤاكسین دەگاتە هەڵەبجە و هەر هاووڵاتیەكیش ڤاكسین وەرنەگرێت مامەڵەی بۆ ناكرێت.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









