هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە %98 كێشەكانی زانكۆی هەڵەبجەی چارەسەركردووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
خوێندكاران و بەرپرسانی زانكۆی هەڵەبجە جەخت لەوەدەكەنەوە ئەو بەڵینانەی لەلایەن (بافڵ جەلال تاڵەبانی) پێمان درابوو بەزیادەوە وەك خۆی سەرجەمیان جێبەجێكران و هاوكارییەكانی ناوبراوبووەتە هۆی چارەسەركردنی لە%98 ی كێشەو گرفتەكانی بەشەناوخییەكانی زانكۆی هەڵەبجە و تائێستاش بەچوار قۆناغ پێداویست ڕەوانەكراوە.
ڕاستی سامان، یەكێك لە و خوێندكارانەی لە كۆبوونەوە لەگەڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بەشداری كردبوو بە نوێنەرایەتی خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كۆبوونەوەیەی لەگەڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) ئەنجامماندا باشترین ئەنجامی هەبوو بەجۆرێك بە زیادەوە سەرجەم ئەو بەڵێنانەی پێماندرا سەرجەمیان جێبەجێكراون بەجۆرێك تەنها لە دوای 48 كاتژمێر لیژنە تایبەتەكان سەردانی ئێمەیان كردووە لەسەر داوا و دەرخستەی خۆمان سەرجەم پێداویستییەكانیان لە بەشەناوخۆییەكان بۆ دابینكردوین.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئیستا بەچوارقۆناغ هاوكاری و پێداویستیەكانمان بە دەست گەیشتوون بەوهۆیەوە زۆربەی بەشەناوخۆییەكان كێشەو گرفت و كەموكورتییەكاینان چارەسەركراوە و ئەوانەشی كە ماون كاركردن تیایاندا بەردەوامە لە نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستییەكان بۆیان بۆیە بەدلنیاییەوە لەدوای دەستپێكردنەوەی دەوام گرفتی ئەوانیش چارەسەر دەكرێت.
ڕەنجدەر محەمەد، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بۆ كاروباری خوێندكاران بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هاوكاری و پێداویستیانەی كە لە لایەن (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بۆ زانكۆی هەڵەبجە و بەشەناوخۆییەكان تەرخانكراوە هاوكارو پاڵپشتێكی باشمان بوو بۆ چارەسەركردنی كەموكورتی و گرفتەكانمان لە بەشەناوخۆییەكان هەر بەوهۆیشەوە خۆشبەختانە لە ئێستادا زیاد لە %98ی كێشەو گرفتەكانمان چارەسەر كراوە و پێداویستییە سەرەكی و گرنگەكانی بەشەناوخۆییەكان لە ئامێرەكانی گەرمكرەوە و كارەباییەكان دابینكراون.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









