په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ر رووداوی شه‌ڕه‌كه‌ی خوێندنگه‌كه‌ی سلێمانی روونكردنه‌وه ده‌دات

دڵشاد عومەر
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ر رووداوی شه‌ڕكردن و گرژی ناو خوێندنگەکەی سلێمانی هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند” هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه”.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: “خوێندنەگەی (المدارس العالمی المتحیدە) مۆڵەتی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ناوەند وەرگرتووە، زۆر بەداخم بۆ ئەو رووداوەی کە هەرگیز نەدەبوو لەناو ناوەندێکی خوێندن رووبدات، بۆیە ئیدانەی ئەو ڕەفتارە دەکەین و پشتیوانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەودیارەەیە دەکەین”.
ده‌شڵێت: “هاوکات داواکارین لە هەموو هێزە سەربازییەکان پاسەوان و سەربازەکانیان ئاگادار بکەنەوە کە ئەرکی ئەوان پارێزگارییە لە خاک و وڵاتەکەمان نەک رۆڵ بینین لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا”.
باسی له‌وه‌شكردووه: “ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و بەڕێوەبەرێتی بەشی یاسا لەسەر خەتین بۆ ئەوەی لێپرسنەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو دیاردە نەشیاوە بکرێت، پارێزەری سەرجەم مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانبەرانی پەروەردە دەبین”.
هاوكات ئاشنا عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “بەدواداچونمانکرد بۆ ئەو رووداوەی لە قوتابخانەیەک روویدا ئه‌نجامدا، قوتابخانه‌یه‌كی ناحکومی سەربە حکومەتی عیراقە و لە سلێمانیە بەناوی (المدارس العالمیە المتحدە) هێرشبەرەکەش دەستگیرکراوە.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌سێك كه جل و به‌رگی سه‌ربازی له‌به‌ردایه له خوێندنگه‌یه‌كی سلێمانی له هاووڵاتییه‌ك ده‌دات، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێكه‌وته‌وه و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ لیواكانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، درێژكرا.
لای خۆیه‌وه شه‌وی رابردوو لیوا ئەیوب یوسف سەعید، سەرپەرشتیاری لیوای3و7ی تایبەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەشکردوە، “بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و خستنە ئەستۆی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای3و7ی تایبەت بە هەموو جۆرێک دورە لە ڕاستیەوە”.
ئه‌وه‌شی وتبوو: “ئێمە دوور و نزیک پەیوەندیمان بەو بابەتەوە نیەو لێی ئاگادار نین، ئەو بەڕێزانەش نە سەر بە لیواکانی ئێمەن و نە ئاشنای ئێمەن”.
ئەوەش هاتووە، “داواکارین هەموو دەزگا میدیاییەکان بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسەدا بکەن و چیتر خۆیان بەدور بگرن لە ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست، ئێمە ئەرکمان پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانە نەک شکاندنی شکۆی خەلک و بەزاندنی سنووری قوتابخانە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









