زیاد جەبار “ئەگەر چاكسازی ڕاستەقینە نەكرێت ساڵی داهاتوو بارودۆخی دارایی هەرێم باش نابێت”

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر هەرێمی كوردستان بەردەوام نەبێت لە چاكسازی ئەوا بارودۆخی ئابووری هەرێم لە ساڵی ئایندە باش نابێت، چونكە ڕاستە لەڕووی یاساییەوە دەبێت 200 ملیاردینارەكەی بەغدا بەردەوام بێت بەڵام پێدەچێت ساڵی داهاتوو گرفتی سیاسی بۆدروستبكرێت و نەنێردرێت ئەوكات حكومەتی هەرێمیش پەنا بۆ كەمكردنەوەی مووچە دەبات.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بەجۆرێكە دەبێت چاكسازی ڕاستەقینەبكرێت بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێتە مووچەخۆران و فەرمانبەران كە لە ساڵی داهاتوو مووچەكانیان بەڕێك و پێكی وەردەگرن، هاوكات پێناچێت بەغدا 200 ملیاردینارەكەی تەنها بۆ ئەم مانگە ناردبێت و بڕدرابێت، چونكە لە ڕووی یاساییەوە هی ئەوە نییە، كە ببڕدرێت ڕەنگە لەساڵی داهاتوودا لە ڕووی سیاسیەوە بەربەستی بۆ دروست ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی كە گەرەنتیە بۆ هاتنی 200 ملیارەكە تەنها یاسای بودجەی ساڵی 2021ە، چونكە ئێستا پەرلەمانی عێراق، بەڵام كۆنەبووەتەوە، حكومەتی نوێی عێراقیش پێكنەهاتووە، بۆیە عێراق تا ماوەیەكی درێژ ڕەنگە هەر لەسەر بودجەی 2021 بڕوات، بەڵام ئەگەر هەرێم بەردەوام نەبێت لە چاكسازی ئەوا بارودۆخی ئابووری كوردستان لە ساڵی ئایندە باش نابێت، كە بارودۆخی ئابووری هەرێم باش نەبوو حكومەتی هەرێم یەكەم كار دەستی دەبات كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حكومەتی هەرێم خۆی كۆبكاتەوە و ئەو هەموو بەهەدەردانەی هەیە لە كوردستان نەیهێڵێت و هاوكات هەوڵی ڕێككەوتن بدات لەگەڵ بەغدا، چونكە ئێمە هەرێمێكین لە چوارچێوەی دەستوور لە ناو عێراقدا ناكرێت ئەو دابڕانە هەبێت چونكە ئەمە دوو لایەنەیە، دەبێت هەرێمی كوردستانیش هەندێك ئیلتیزام جێبەجێبكات و پشكی هەرێمیش لە دەستووردا پارێزراوبێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









