
SNN
گەورەترین ملیاردێرەکانی جیهان پێکەوە ئەمساڵ 152 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە، هۆکارەکەشی بۆ لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
گۆڤاری فۆربس-ی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا نوسیویەتی دوو هەزار و 660 ملیاردێری جیهان، ئەمساڵ 1.6 تریلیۆن دۆلاریان کۆکردووەتەوە، ئەمە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا کۆتاییەکانی ئەم مانگە.
بەڵام لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە ملیاردێرەکانی جیهان تووشی زەرەر و زیانی گەورە هاتوون، زۆرینەی ئەو کەسانەش لە چینن، سەرمایەدارەکانی چین بەهۆی هەرزانبوونی بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکانیان ئەو زیانەیان بەرکەوتووە و ئەوەش بەهۆی لێکەوتەکانی کۆرۆناوە بووە.
لە پلەی یەکەمی ئەو ملیاردێرانەی کە ئەمساڵ زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، کۆڵین کینگ هوانگ-ی رەچەڵەک چینی دێت کە دامەزرێنەری پلاتفۆرمی (ئی-کۆمێرس)ە، ناوبراو ئەمساڵ 64%ی کۆی سامانەکەی لەدەستداوە کە دەگاتە 40 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، بەوەش سامانەکەی بۆ 22 ملیار دۆلار کەمیکردووە.
لەدوای ئەویش گاک ما، گەورە ملیاردێری چینی دێت کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی گروپی کۆمپانیاکانی ئەلیبابا-یە، ناوبراو 21 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە و سامانەکەی بۆ 37 ملیار دۆلار کەمیکردووە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر چەندین کەرتی وەبەرهێنان و گەشتیاری و پیشەسازی هەبوو لە جیهاندا و گۆڕانکاری گەورەی لە نرخی نەوتیشدا دروستکرد.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









