نویترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی پارەی چاودێری كارمەندانی كۆمیسیۆن

0
1159

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێكە باس لە خەرجكردنی پارەی چاودێرانی ڕۆژی هەڵبژاردنی سەر بە كۆمیسۆن دەكرێت بەڵام بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تائێستا ئەو پارەیە نەخراوەتە سەرژمارە حسابی كۆمیسیۆن، پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەكە بخرێتە سەرژمارە حسابی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆن و لەڕێگەی بانقەكانەوە پارەكە دابەشدەكەین.

ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسا لەدوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە دەبێت دەستبكرێت بەدابەشكردنی پارەی كارمەندانی چاودێری ڕۆژی هەلبژاردن، بۆیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ڕێكارانە تەواو دەبن و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی پارەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە ئۆفیسی سلێمانی سەرجەم ڕێكارەكانمان بەكۆتا گەیاندووە بەڵام تا ئێستا هیچ برە پارەیەك نەخراوەتە سەرژمارە حسابی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆن، چاوەڕێدەكەین لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو پارەیە بخرێتە سەرژمارە حسابی ئێمەو دواتر لەڕێگەی بانقەكانەوە پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن دابەشدەكەین.

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕی پارەی ئەو كارمەندانەی كە فەرمانبەری حكومەتن 150 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی كە فەرمانبەری حكومەت نین و لەهیچ دامودەزگایەك دانەمەزراون بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەرن سوپاسێكی حكومەتیشیان پێدەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this