
پارێزگاری هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هاووڵاتیان و بەرپرسانی ئیداری پاریزگای هەڵەبجە ئاماژە بە كەمتەرخەمی حكومەت دەكەن لەئاست خزمەتكردنی ئەو شارەو جێبەجێكردنی پرۆژەخزمەتگوزارییەكان، بەجۆریك لەدوای زیاتر لە حەوت ساڵ بەسەر بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بەڵام تائیستا زیاد لە %95 بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەنها ناوەكانیان گۆڕاوە و هیچ فەرمانبەرێكیان بۆ دانەمەزراوە ئەوەش سەرەڕای ئەوەی بەهۆی نەبوونی پرۆژەوە هاووڵاتیان ڕۆژانە ئەو شارە جێدەهێڵن.
ئاسۆ كەریم، یەكێك لەهاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كەمتەرخەمییەی سەرۆكی حكومەت و كابینەكەی بەرامبەر بە هەڵەبجە ئەنجامی دەدەن جێگەی نیگەرانی ئێمە و كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجەیە چونكە نەدەبوو حكومەت بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ هەلەبجەدا بكات كە بەدرێژایی سالی ڕابردوو تەنها یەك پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ جێبەجینەكراوە، هەر ئەمە وایكردووە كە ڕۆژانە هاووڵاتیانی ئەم شارە ڕوو لە سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێم بكەن.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای زیاد لە حەوت ساڵ بەسەر بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، تائێستا تەنها لە 50% ئەو دامودەزگاو دامەزراوانە لە هەڵەبجە كراونەتەوە كە پێویستە لەهەر پارێزگایەكی دیكە بوونیان هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە 95% ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیانەی لە هەڵەبجە كراونەتەوە تەنها گۆڕینی ناویان بۆ كراوە و بەفەرمی نەكراوەنەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دامەزراندنی فەرمانبەر و كەمی میلاك لە دامودەزگاحكومییكان گەورەترین گرفتە كە ڕووبەڕووی هەڵەبجە بووەتەوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی هێشتا بەشێكی زۆری بیناحكومییەكانی هەڵەبجە موڵكی حكومەت نیین بەشیوەی كرێچی تیایاندا دەوام دەكەین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









