سوننەکان پێش شیعە و کورد رێککەوتن و هاوپەیمانێتییان پێکهێنا

SNN
دوو لایەنە سەرەکییەکەی سوننە کە یەکێکیان هاوپەیمانێتی تەقەدوم-ە بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و ئەوی دیکەش هاوپەیمانێتی عەزمە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، گەیشتنە رێککەوتن و هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا، پێکەوە 64 کورسی پەرلەمانیان هەیە، ئەمەش وەک یەکەم رێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت دێت و لەپێش ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدایە.
حەلبوسی لە راگەیەندراوێکیدا وتی: بەم نزیکانە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت و پێمان گرنگبووە کە هەڵوێستەکانمان یەکبخەین بەئامانجی یەکێتیی عێراق و سەروەری و پاراستنی مافی لایەنگرانمان و لێرەشەوە نیەت پاکی خۆمان بۆ کاری پێکەوەیی سیاسیی رادەگەیەنین لەژێر یەک سێبەردا.
لەلایەکی دیکەوە خەنجەر لەبارەی هاوپەیمانێتیەکەیەوە لە راگەیەندراوێکی هاوشێوەدا وتی: لەگەڵ هاوپەیمانێتی عەزم چووینەتە ناو هاوپەیمانێتییەکەوە لەپێناو خزمەتکردنی عێراق و پاراستنی مافی گەلەکەمان و لە دژی ئەو فشارانەی کە دەیانەوێت دوورمان بکەنەوە لە کاری پێکەوەیی.
لایەنە سوونەکان بە رێککەوتن لەناو خۆیاندا کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریدەکەن و لەدوای بەستنی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانیش ماوەی 30 رۆژ وەک ئامادەکاری بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆماری نوێ دیاری دەکرێت، گەورەترین کوتلەی پەرلەمان دیاریدەکرێت و رادەسپێردرێت کە لە 30 رۆژدا حکومەتی نوێ پێکبهێنێت کە تا چوار ساڵی دیکە کارا دەبێت.
یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمانەوە دەبەسترێت کە ئەویش پەرلەمانتار مەحمود مەشهەدانیە کە ناوبراو لە ساڵی 2006 سەرۆکی پەرلەمان بوو هەروەها لەدوای 2003 ئەندامی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق بوو، تەمەنی ئەم پەرلەمانتارە 74 ساڵە.
بەگوێرەی دەستووری عێراقی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی بە کۆی زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و یەگەر لە یەکەم جاردا نەتوانرا دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت ئەوا جارێکی دیکە دەخرێتە دەنگدانەوە و بە کۆی دەنگی زیاتر لە نیوەی پەرلەمانتاران واتە 165 پەرلەمانتار هەڵدەبژێردرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









