رێكخستنی ناو ماڵی عێراق و تێكدانی ناو ماڵی خۆت “هەرێمی كوردستان”

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
پۆستی سەرۆككۆمار كە پارتی شەڕی بۆ دەكات ناو ماڵی كوردستان تێك دەدات و پارتیش دۆڕاوی یەكەم دەبێت لەو ململانێیەدا.
پارتی دیموكراتی كوردستان بەو ئاراستەیە سیاسەت دەكات كە مەرامییەتی ئیرادە و سەنگی یەكێتی بشكێنی و ئەو پۆستەی كە بە رێكەوتن لە گەڵ پارتی دیموكراتی دراوە بە یەكێتی وەك هاوسەنگی هێز دەیەوێت لە ژێر دەستی دەربێنێت. ئەم جوڵە سیاسیەی پارتی مەترسی بۆ سەر ئەو كیانە دروست دەكات كە رەنجی زۆری لە پێناو دراوە كە ئەویش دروستبونی یەك حكومەتی یەكگرتوی هەرێمە بە بێ گوێدانە دیفاكتۆی ناوچەكە هەنگاوەكانی بۆ سەپاندنی هەژمونی خۆی دەنێت.
پارتی وەك ئەو تاكە لایەنی كە ئەزمونی هەرێمی لە رێگەی سازكردنی ریفراندۆمەوە خستە مەترسیەوە و خۆشی دۆڕاوی یەكەم بو لەو جوڵە سیاسەی كە تا ئێستاش هەرێمی كوردستان بە دەست دەر ئەنجامەكانی ئەو ریفراندۆمەوە دەناڵێنی و هێز و سەنگ و خاكی لەدەستدا.
ئەمجارەش پارتی بە پێداگری لەسەر بەدەست هێنانی پۆستێكی تەشریفاتی ناوماڵی خۆی تێكدەدات و چاوەڕوان دەكرێت بە بردنەوەی ئەو پۆستە لەلایەن پارتیەوە یەكێتی گورز و تۆڵەی خۆی بوەشێنی و هەماهەنگی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بە پشت بەستن بەو دیفاكتۆیەی هەیە كە زۆنی سەوز و زەردە شكست بێنێت و ئاستەنگی گەورەیی بۆ دروست بكات.
چاوەڕوانیش دەكرێت كە ئارامی ناوخۆی بەرەو ئاقارێكی تر هەنگاو بنێت و قەیرانێكی تر بەرۆكی خەڵك و دانیشتوانی هەرێم بگرێت كە خۆی لە ئێستادا بەدەست چەندین ئاریشەو نەهامەتیەوە دەناڵێنێ , بۆیە ملنەدان و لە خۆ بایی بونی پارتی لە بەدەستهێنانی ئەو پۆستە جارێكی تر واقعی دابەشكاری و لێكترازانی ناوخۆی تۆختر دەكاتەوە و دەبێتە مایەتی دروستبونی قەیرانێكی تر.
بەگوێرەی ئەو رەهەندە سیاسیەی كە ئێستا كاری پێ دەكرێت ,هەژمونی پارتی بە لایەنگریكردنی سەدر و سونەكان لە بەغداد , پێكهاتەیەكی بە زۆر لكێنراوە و ئەگەری یەكخستنی هێزە نەیارەكان لە بەرامبەر ئەو هێزەدا بە دوور نازانرێت چونكە تا ئێستاش هێزە عێراقیەكان پارتی لە لێكترازن و دابەشكردنی عێراق تۆمەتبار دەكەن و لە نێو زۆرینەی خواروو و ناوەراستی عێراقیش قبوڵكراو نین.
نوسین: دانا حەمید
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









