ئەو غازەی بۆ سلێمانی دیاریکراوە 46% پێداویستی هاووڵاتیان پڕدەکاتەوە

بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN
کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەراوێکدا ئەوە روون دەکاتەوە، سەبارەت بە گرفتەکانی بواری سوتەمەنی وەکو لیژنەی پیشەسازی و وزە لە هۆڵی کۆبونەوەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کۆبوینەوە و دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی سلێمانیمان کرد و بەوردی باسمان لە هەوڵەکان کرد سەبارەت بەو بابەتانە”.
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە راشیگەیاند: “گرفتی کەمی غازی ماڵان ئەو ڕێژەیەی دابین کراوە بۆ سنوورەکە کەمەو لەئاستی پێداویستی هاووڵاتیاندا نییە ڕێژەکەش ڕۆژانە بریتیە لە 12 بارهەڵگر غاز کە بۆ هەربارهەڵگرێک نزیکەی 20 تۆن غاز دەبێت و بە گشتی ڕۆژانە نزیکەی 230 تۆن دەبێت ئەمەش لە کاتلکدایە پێداویستی سنوورەکە بە گشتی نزیکەی 500 تۆن دەبێت. بۆیە بەنوسراو داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کردوە ڕێژەکە زیادکەن و پێداویستی هاووڵاتیان دابین بکەن، بۆیە بە نوسراو یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە ئاگادار دەکەینەوە چاودێری توندی کارگەکان و بریکارەکانی غاز بکەن و ڕێگە لە قۆرغکردنی ئەو بڕەی غاز دەگات بگرن، تاکو بگات بەدەستی هاووڵاتیان.”
سەبارەت بەدابەشکردنی نەوتی سپیش ئەمساڵ بڕیاربوو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ هەرماڵێک بەرمیلێک نەوت دابین بکات، بەڵام ئەو بەڵێن و بڕیارە جێبەجێ نەکراوەو تاکو ئێستا ڕێژەیەکی زۆرکەم نێردراوە بۆ چەند ناوچەیەک، لە ئێستاشدا ڕێژەیەکی دیکەی نەوتی سپی دابەشدەکرێت نرخەکەی بۆ هەربەرمیلێک بڕی (90 هەزاردینارە) و ئەمەش بارگرانیە بۆ سەرشانی هاووڵاتیان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









