نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە حەوت ساڵدا تۆمارکرد

بەهای نەوت
SNN
نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە حەوت ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 92 دۆلار و 82 سەنت.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە رێژەی 1.9% بەرزبووەوە واتە یەک دۆلار و 71 سەنت، گەیشتە 92 دۆلار و 82 سەنت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە رێژەی لەسەدا 2 بەرزبووەوە واتە 1 دۆلار و 84 سەنت و گەیشتە 92 دۆلار و 11 سەنت.
لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندووە کە پەیوەندی بە گرژییە جیۆپۆلیتیکیکیەکان و شەپۆلی بەفر لە ئەمریکا هەیە کە دڵەڕاوکێی دروستکردووە لەسەر ئەگەریڤ راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت.







