ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مالکی و عامری بڵاودەکرێتەوە

0
512

SNN

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی دواین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا و بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە بیروبۆچوونەکان لە بەرامبەر ئەگەرەکان خرانەڕوو لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لە سوربوونی یەکێتی لەسەر بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەموو ھاوبەشە سیاسییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی. لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و ئابووری لە وڵات و لێکنەترازانی ھێزە سیاسییەکان بە ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە کاتێک باس لە سازان و تەوافق دەکەین بۆ قۆناغی ئەمڕۆ دەمانەوێت گیانی پێکەوەژیان و ئارامی سیاسی بپارێزین و پێکەوە ھەموومان حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبھێنین کە لە ئاست خواستی ھەموولایەک بێت، بۆیە ھەر ھەوڵ و نیەتێک کە ببێتە ھۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ماڵوێرانی زیاتر بۆ عێراقییەکان رەتدەکەینەوە، ئێمە وەک یەکێتی لە خەمی ژیانێکی باشتر و خۆشگوزەرانترین کە ئەمەش بە ھەوڵ و ھیمەتی ھەموومان بەدیدێت، بۆیە ئێستا روومان لە دڵسۆزانە تاوەکو پێکەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و دەستوور کار بۆ بنیادنانەوەی عێراق و ھەرێم بکەین و دەرفەتیشمان ماوە تا ئەم خەمە نیشتمانییە زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندی حزبی و تاکەکەسی.

لە بەرامبەردا نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر دروستکردنی تەوافوق لەگەڵ ھێزە نیشتمانییەکانی تر، لەپێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت، بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان.

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ھەڵوێستی چوارچێوەی ھەماھەنگی دووپاتکردەوە، لە کرانەوە بەسەر ھێزە سیاسییەکان و بەھێزکردنی زمانی گفتوگۆ، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کۆتایی ھێنان بەو قەیرانەی ئێستا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this