“پیلانێك هه‌یه بۆ هه‌ڵاتنى سه‌ركرده‌كانى داعش له زیندانه‌كانى عێراق”

زیندانێك له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هۆشدارى ده‌دات له هه‌بوونى پیلانێكى نێوده‌وڵه‌تى كه یارمه‌تى هه‌ڵاتنى سه‌ركرده‌كانى داعش ده‌دات له زیندانه‌كانى عێراق و ده‌ڵێت: “ئه‌مریكا رێبه‌رى پیلانه‌كه ده‌كات”.
عارف حمامى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى شوبات، رایگه‌یاند: “پیلانێكى گه‌وره هه‌یه بۆ هه‌ڵاتنى زیندانییه‌كانى داعش به‌تایبه‌تى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه له زیندانه‌كانى عێراق، پیلانه‌كه له زیندانه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار جێبه‌جێده‌كرێت كه زۆرترین سه‌ركرده‌ى داعشى تێدایه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌و ویسته نێوده‌وڵه‌تییه ده‌كات كه له پشت پیلانه‌كه‌وه هه‌یه و ده‌ڵێت: “پیلانه‌كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و هێزه خۆى وه‌ك جێبه‌جێكارى پیلانه‌كه رۆڵناگێڕێت، به‌ڵكو هێزه نێوخۆییه‌كان ئه‌و پیلانه جێبه‌جێده‌كه‌ن”.
به وته‌ى حمامى، “ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى ویستى ئه‌وه‌یان هه‌یه له رێگه‌ى هێزه ناوخۆییه‌كانه‌وه ئاسایشى عێراق بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و پشێوى بنێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسته‌نگى ئه‌منى زیاتر له عێراق دروستبكه‌ن”، به‌تایبه‌ت كه ئێستا سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى نوێى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه رۆژى 20ى كانونى دووه‌مى 2022، له ناوچه‌ى گوێران له باشوورى حه‌سه‌كه داعش له‌ڕێگه‌ى خۆكوژ و ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشى كرده سه‌ر زیندانى گوێران كه تایبه‌ته به چه‌كدار و سه‌ركرده‌كانى داعش و پاش چه‌ندین رۆژ له شه‌ڕ و ململانێ و كوژران و برینداربوونى هێزه ئه‌منییه‌كان، زیندانى و چه‌كدارانى داعش سه‌رئه‌نجام هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به هاوكارى هێزه‌كانى ئه‌مریكا توانیان زیندانه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
مه‌زڵوم كۆبانى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه رایگه‌یاند: “بۆشایی ئه‌منى ئێمه بووه هۆكارى ئه‌و رووداوه، به‌ڵام توانیمان كۆنترۆڵى بكه‌ین و به‌دواداچوونى ته‌واوه‌تى ده‌كه‌ین”.
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








