
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌مان سیناریۆكانى ساڵى رابردوو له ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاسای 2022ى عێراقدا دووباره ده‌بنه‌وه و ناتوانرێت بودجه بۆ ساڵێكى ته‌واو دابنرێت، ده‌شڵێت: “حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره‌كه‌ى مسته‌فا كازمى مافى ئه‌وه‌ى نییه پرۆژه یاساى بودجه دابنێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى شوبات، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2022ى عێراق بۆ ته‌واوى ساڵه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت، به‌ڵام له راستیدا بۆ هه‌شت مانگ ده‌بێت، هۆكارى ئه‌وه‌شى كه به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ناوترێت كه بۆ هه‌شت مانگه ئه‌وه‌یه كه هیچ ده‌قێكى یاسایی نییه كه كه پاڵپشتى ئه‌وه بكات كه بودجه بۆ هه‌شت مانگ په‌سه‌ند بكرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “به‌هۆى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و رێكاره‌كانى ره‌وانه‌كردنى بودجه بۆ په‌رله‌مان هه‌مان ئه‌و سیناریۆیانه‌ى كه ساڵى رابردوو روویاندا له‌كاتى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاسایی بودجه‌دا ئه‌مساڵیش دووباره ده‌بنه‌وه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئایا حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى ده‌توانێت پرۆژه‌یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات له‌ڕووى یاساییه‌وه، جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى به‌پێى یاسا هیچ مافێكى نییه كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه بكات، به‌ڵكو پێویسته حكومه‌تى نوێ له‌دواى پێكهێنانى كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “پێویسته له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2022ى عێراقدا ئه‌و قه‌رزه ناوخۆى و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كردویانه بدرێنه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه به شێوه‌ى ساڵانه و له ساڵانى رابردوودا كراون”.
ساڵى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق به قه‌باره‌ى 130 ترلیۆن دینار كه به‌رامبه‌ره به 89 ملیار و 65 ملیۆن دۆلار پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌یاساكه‌دا نرخى یه‌ك دۆلار به هه‌زار و 450 دینار جێگیر كرا، به‌و هۆكاره‌ش بازاڕه‌كان و ئابوورى عێراق تووشى ناسه‌قامگیرى ئابوورى بوون.
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021







