رووسیا و ئۆکرانیا لە شەڕێکی نابەرابەردا

0
731
راهێنانی سەربازانی ئۆکرانیا

SNN

سوپای رووسیا لەبەرەبەیانی رۆژی 24ی شوباتەوە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، ئەمەش بە شەڕێکی نابەرابەر لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت.

رووبەری وڵاتی رووسیا 17 ملیۆن و 125 هەزار و 191 کیلۆمەتری چوار گۆشەیە و لە رووی رووبەرەوە گەورەترین وڵاتی جیهانە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 145 ملیۆن کەسە، هەرچی ئۆکرانیایە رووبەرەکەی 603 هەزار و 550 کیۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 44 ملیۆن کەسە.

ئەم دوو وڵاتە هەر وەک چۆن لە رووی رووبەر و ژمارەی دانیشتوانەوە نایەکسانن، هێز و توانای سەربازیشیان نابەرابەرە:

بوودجەی سەربازی رووسیا لە ساڵی 2020دا 66 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام بودجەی سەربازی ئۆکرانیا لەو ساڵەدا کەمتر بووە لە یەک لەسەر دەی ئەو بڕە و 5 ملیار و 924 ملیۆن دۆلار بووە.

ژمارەی سەرباز و یەدەگەکانیشیان جیاوازی زۆری تێدایە، بە جۆرێک سوپای رووسیا یەک ملیۆن و 14 هەزار سەرباز و دوو ملیۆن کەسیش یەدەگن و لە کاتی جەنگدا دەچنە ریزی سوپاوە، بەڵام ئۆکرانیا 209 هەزار سەرباز و 900 هەزار کەسی یەدەگی هەیە.

رووسیا 772 فڕۆکەی جەنگی هەیە، بەڵام ئۆکرانیا تەنیا خاوەنی 69 فڕۆکەی جەنگی و لە رووی هەلیکۆپتەری جەنگیشەوە جیاوازیەکەیان زۆرە و رووسیا 544 هەلیکۆپتەری هەی، لەبەرامبەردا ئۆکرانیا خاوەنی 34 هەلیکۆتەرە.

لەدەریاشدا ئەم جیاوازیە لە توانای سەربازی نێو دوو وڵاتەکە بەدی دەکرێت، بە جۆرێک رووسیا 605 کەشتی جەنگی و 64 ژێردەریایی هەیە و ئۆکرانیاش 38 کەشتی جەنگی و یەک ژێردەریایی هەیە.

ئۆتۆمبێلی سەربازی لە لای سوپای رووسیا ژمارەیان 30 هەزار و 122 دانە و ژمارەکەشیان لە سوپای ئۆکرانیا 12 هەزار و 303 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سەربازیە.

تانک وەک کەرەستەیەکی سەربازی لە جەنگەکاندا رۆڵی کاریگەری هەیە و لەم رووەشە رووسیا باڵادەستە و 12 هەزار و 420 تانک_ی هەیە و ئۆکرانیاش خاوەنی دوو هەزار و 596 تانکە.

لە رووی تۆخانەشەوە رووسیا شەش هەزار و 574 تۆپخانەی هەیە و سێ هەزار و 391 سەکۆی هەڵدانی موشەکی هەیە و ئۆکرانیاش هەزار و 67 تۆپخانە و 490 سەکۆی هەڵدانی موشەکی هەیە.

جیاوازیەکی گەورەتر بریتیە لە بوونی سیستمی بەرگریی موشەکی کە رووسیا خاوەنی دوو جۆر سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی موشەکی ئێس 300 و ئێس 400ە، بەڵام ئۆکرانیا هیچ سیستمێکی موشەکی نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this