بانكى ناوه‌ندى روونكردنه‌وه له‌باره‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار ده‌دات

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى بانكى ناوه‌ندى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له‌وه ده‌كه‌ن نرخى 100 دۆلار له به‌رامبه‌ر 150 هه‌زار دینار جێگیر ده‌كرێت دوورن له راستییه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ى شوبات، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند: “نرخى دۆلار وه‌ك ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه پێشتر په‌سه‌ند كراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له‌وه ده‌كه‌ن نرخى دۆلار به‌رزده‌كرێته‌وه یان نزمده‌كرێته‌وه به‌رامبه‌ر دینار دوورن له راستییه‌وه، له راستیدا ئه‌وانه ته‌نیا قسه و قسه‌ڵۆكى چه‌ند كه‌سێكه كه كارى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌كه‌ن و لاى ئێمه وه‌ك بانكى ناوه‌ندى هیچ نرخێكى نییه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان ده‌بێت له‌باره‌ى دابه‌زاندنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ده‌ڵێت: “ئاماده‌كارى ته‌واومان كردووه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام نامانه‌وێت له‌پڕ ئه‌و كاره بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوكێشانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به نرخى دۆلار و دیناره‌وه هه‌یه پێچه‌وانه نه‌بنه‌وه، چونكه ئێستا هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه جێگیر بوون، تاوه‌كو ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاش هاتووه‌ته كایه‌وه كاتێكى زۆرى ویستووه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى بانكى ناوه‌ندى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه كه، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى بانكى ناوه‌ندى باس له‌وه نه‌كراوه كه نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار گۆڕانكارى تێدا بكرێت”.
ساڵى رابردوو بانكى ناوه‌ندى عێراق نرخى 100 دۆلارى به‌رامبه‌ر 148 هه‌زار دینار جێگیر كرد، مانگى كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ بانكى ناوه‌ندى عێراق نرخى دۆلارى به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زاند بۆ 145 هه‌زار دینار.







