لاوازى كه‌رتى گه‌شتوگوزار ساڵانه 20 ملیار دۆلار زیان به ئابوورى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى ئابوورى مه‌ترسییه‌كانى لاوازى كه‌رتى گه‌شتوگوزار له عێراق شیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: به‌هۆى لاوازى كه‌رتى گه‌شتوگوزاره‌وه ساڵانه ئێمه 20 ملیار دۆلار زیانمان پێده‌كات، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ملیۆنان گه‌شتیار ساڵانه پاره‌ى عێراق ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دییا موحسین، شاره‌زاى بوارى ئابوورى عێراق له شیكارییه‌كیدا له‌باره‌ى لاوازى كه‌رتى گه‌شتوگوزار له عێراق رایگه‌یاند: “كه‌رتى گه‌شتیارى له عێراق به ته‌واوه‌تى شكستیهێناوه، هۆكارى سه‌ره‌كى پشت ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵه‌ى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌رتى گه‌شتوگوزار و خراپى دۆخى ئه‌منى، هاوكات خراپى پلانه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌شتیار هۆكارێكى تر‌ى ئه‌م بابه‌ته‌یه چونكه حكومه‌تى عێراق نه‌یتوانیووه هۆتێل و شوێنى گه‌شتیارى ئه‌وتۆ دروستبكات كه بتوانن ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌شتیار له‌خۆ بگرن”.
به وته‌ى ئه‌و شیكه‌ره‌وه ئابوورییه، “خراپى پلانه‌كانى وه‌زاره‌تى كه‌لتور و گه‌شتوگوزار وایكردووه ساڵانه ملیۆنان گه‌شتیار بچنه ده‌ره‌وه‌ى عێراق و پاره‌ى عێراق به‌رنه ده‌ره‌وه، هاوكات ساڵانه ئابوورى عێراق 15 بۆ 20 ملیار دۆلار زیانى پێبگات”.
دییا موحسین زیاتر باس له خراپى دۆخى گه‌شتوگوزارى عێراق ده‌كات و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “هاتنى پاپا فرانسیس هیچ كاریگه‌رییه‌كى ئه‌رێنى نه‌بوو له‌سه‌ر ئابوورى و كه‌رتى گه‌شتوگوزارى عێراق، چونكه سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا سه‌ردانێكى بێده‌نگ و شه‌رمنانه بوو”.
له كۆتایی شیكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌و شیكه‌ره‌وه ئابوورییه داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كات، “پلانه‌كانى به‌هێزبكات له بوارى كه‌رتى گه‌شتوگوزاردا و سوود له‌و شوێنه گه‌شتیارییانه وه‌ربگرێت كه په‌یوه‌ندییان به ئاینه‌وه نییه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى گه‌شتیارى بیانى به‌لاى خۆیدا رابكێشێت”.







