پاش زیاتر له ساڵێك زیندانى سبه‌ى بێریڤان ئه‌یوب دادگایى ده‌كرێت

دادگا و ره‌وتى دادوه‌رى | فۆتۆ: SNN
SNN
سبه‌ى دووشه‌ممه خانمه چالاكوانى ده‌ستگیركراوى بادینان بێریڤان ئه‌یوب پاش زیاتر له ساڵێك له ده‌ستگیركردنى له دادگاى كه‌تنى 2ى هه‌ولێر دادگايى بكرێت.
بێریڤان ئه‌یوب یه‌كێكه له خانمه چالاكوانه‌كانى بادینان كه ماوه‌ى 16 مانگه ده‌ستگیر كراوه به‌هۆى به‌شداریكرد و هه‌وڵدان بۆ رێكخستنى خۆپیشاندان له دهۆك. بێریڤان خاوه‌نى پێنج منداڵه و به وته‌ى خۆى، “له‌به‌رچاوى منداڵه‌كانى له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منییه‌وه ده‌ستگیركراوه”.
به‌پێى بڕیارى دادگاى كه‌تنى2ى هه‌ولێر سبه‌ى دووشه‌ممه دادگايى ده‌كرێت. پێشتریش بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان له‌باره‌ى كه‌یسه‌كه‌وه رایگه‌یاندبوو: “دادگای كەتنی 2ی هەولێر رۆژی 14ى شوباتى 2022ی وەك یەكەم رۆژی دادگاییكردنی بێریڤان ئەیوب دیاریكردوه و دادگاییكردنەكەشی بەپێی ماددەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003یە، كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى كه‌یسه‌كه‌ى بێریڤان ئه‌یوب ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: “بێریڤان ئەیوب، ئەو خانمە چالاکوانەی ماوەی 16 مانگە لەسەر داواکردنی مافی خەڵک و دژایەتی دزینی سامانی گشتیی و گەندەڵیی و لێبڕین و پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران زیندانیکراوە، ئەو یەکێكه لە رفێندراوانی بادینان کە بەداخەوە بەهۆی بە “حزبیی و سیاسیی”ـکردنی دادگاوە، لە هەموو مافێکی شەرعی و قانونی بێبەشکراوە، ئەم خاتوونە دایکی پێنج منداڵە، لە ئەنجامی ئەو زوڵمە گەورەیەی بەرامبەری کراوە، دووچاری کێشەی گەورەی خێزانی بۆتەوە بەداخەوە”.
وتیشى: “بڕیارە سبەی دادگایی بکرێت لەسەر هیچ تاوان و تۆمەتێك، هیوادارم بۆ یەکجاریش بێت، دادگا و دادوەرەکان بێلایەنانە و سەربەخۆیانە مامەڵە لەگەڵ کەیسی ئەم خاتوونەدا بکات و کۆتایی بەو زوڵمە گەورەیە بهێنن کە بەرامبەری کراوە”.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 70 چالاكوانی بادینان دەستگیركراون و بەشێكیان سزادراون، هێشتا زۆرینەیان دادگایی نەکراون، دۆسیه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ش لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.








