“چه‌كدارانى داعش له دۆڵه‌كانى كه‌ركوكدا هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى به‌هه‌شت بۆ خۆیان ده‌ده‌ن”

سه‌ربازێكى سوپاى عێراق له‌كاتى ئۆپراسیۆنێكدا دژى داعش| فۆتۆ: Javion Siders
SNN
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند: له ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیدا مۆڵگه‌یه‌كى داعشیان له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك خاپووركردووه، ئاشكراشیكرد: تیرۆریستانى داعش له دۆڵه‌كانى كه‌ركوكدا هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى به‌هه‌شتێك ده‌ده‌ن بۆ خۆحه‌شاردانیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا خاپوركردنى مۆڵگه‌یه‌كى داعشى راگه‌یاند له نزیك كه‌ركوك كه تێیدا هاتووه، “له‌دواى ئه‌وه‌ى زانیاریمان پێگه‌یشت له سه‌نته‌رى هه‌واڵگرى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى جۆرى (F-16) بۆردوومانى مۆڵگه‌یه‌كى داعشمان كرد له دۆڵى ئازگیتوون له كه‌ركوك”.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات چه‌كدارانى داعش له هه‌وڵى خۆحه‌شارداندان له نزیك كه‌ركوك و روونیده‌كاته‌وه، “تیرۆریستان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان دۆڵه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك بكه‌نه به‌هه‌شتى سه‌لامه‌تى خۆیان و خۆیانى تێدا حه‌شار بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن خۆیان له چاوى پاڵه‌وانه‌كانى سوپاى ئێمه‌دا بشارنه‌وه”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق داوا له هاووڵاتییان ده‌كات هاوكارییان بكه‌ن له پێدانى زانیارى له‌باره‌ى هه‌ر گومانلێكراوێك كه ده‌یبینین.








