عێراق تانك و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له ڕوسیا و فه‌ڕه‌نسا و پاكستان ده‌كڕێت

سوپای عێراق له‌كاتى ئه‌ركێكى سه‌ربازیدا | فۆتۆ: AP
SNN
وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق به مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى كه‌رتى سه‌ربازى به نیازى كڕينى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازییه له فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا و پاكستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ى شوبات، ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (واع) له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق رایگه‌یاند، “حكومه‌تى عێراقى پلانى هه‌یه كه‌رتى سه‌ربازى و تواناى به‌رگریی خۆى به‌هێز بكات له‌ڕێگه‌ى كڕینى تانك و درۆنه‌وه”.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، “له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا شاندێكى باڵاى سه‌ربازى عێراق ره‌وانه‌ى ڕوسیا، فه‌ڕه‌نسا و پاكستان ده‌كرێن به مه‌به‌ستى ده‌ستكردن به گفتوگۆ له‌و وڵاتانه و كڕینى كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى”.
پلانه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا سوپاى عێراق تانكى ئه‌برامز كه به‌رهه‌مهێنراوى ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ تانكى (T-90)كه به‌رهه‌مهێنراوى ڕوسیایه به‌كارده‌هێنێت له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیدا.
هاوكات له ماوه‌ى رابردوودا فه‌ریق روكن قاسم محه‌مه‌دى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى وشكانى عێراق رایگه‌یاند: “له ماوه‌ى رابردوودا له‌كاتى كڕینى چه‌كدا ته‌نیا روومان له ڕووسیا و ئه‌مریكا بوو، به‌ڵام ئێستا پلانى نوێمان هه‌یه بۆ كڕینى چه‌ك و به‌هێزتر كردنى تواناى به‌رگریی عێراق”.








