“یه‌كێتى قۆناغه‌ قورسه‌كه‌ى بڕى و له‌ خاڵى به‌هێزدایه‌”

0
581
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

SNN

راوێژكارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتى له‌ خاڵى به‌هێزدایه‌ و قۆناغه‌ قورسه‌كه‌ى بڕیووه‌، ده‌شڵێت: “داوا لە پارتی دیموكراتى كوردستان دەکەین دەنگبدات بە کاندیدەکەی ئێمە بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى شوبات، ڕێزان شێخ دلێر، راوێژكارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “یەکێتی نیشتمانيی کوردستان قۆناغە قورسەکانی تێپەڕاند، دوێنێ کە کۆتا رۆژ بوو پارتی خۆی رایگەیاند، کاندیدی تریان نییە بۆ ئەو پۆستە باشترە بێن بە یەک کاندید بچینە پەرلەمان و دەنگ بە کاندیدەکەی یەکێتی بدەن”.

راوێژكاره‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانييى كوردستان له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى گۆڕینى كاندیده‌كه‌یان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: “ئێمه‌ كاندیده‌كه‌ى خۆمان ناگۆڕین، کاندید بۆ بگۆڕین؟! هەر نامەوێت لەسەر ئەوە قسە بکەم، چونکە خۆ کاندیدی ئێمە نیـیە بە تۆمەتی گەندەڵی دەرکرابێت، لەلایەن هیچ لایەنێکی سیاسیەوە سکاڵا لەسەر کاندیدی ئێمە تۆمارنەکراوە کە لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا بڵێن پێشێلی دەستوری کردووە، هەتا ڕەنگە وەک یەکێتی ئێمە لە کاتی خۆیدا گـللەیی ئەوەشمان لێکردبێت کە لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا ئەوەندەی گرنگی داوە بە لایەنە سیاسیەکانی تر نەهاتووە ئەوەندە گرنگی بدات بە یەکێتی نیشتمانيی کوردستان”.

ڕێزان شێخ دلێر داوایه‌ك ئاراسته‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كات و ده‌شڵێت: “یەکێتی نیشتمانيی لە خاڵی بەهێزدایە و ئێمە یەکڕیزی کوردمان تێكنه‌داوه‌، بۆیە داوا لە پارتی دەکەین بێت دەنگ بدات بە کاندیدەکەی ئێمە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح کە ئەزمونی هەیە، ئەگەر باسیش لەوە دەکەن کە هیچ بۆ کورد نەکراوە، خۆی هیچ لایەن و کەسێک حزبێکی سیاسی نەیتوانیووە ئه‌و كاره‌ بكات، چونکە بارودۆخی عێراق خۆی خراپە، یاخود پارتی داوای ئەوە دەکات کە یەکێتی کاندیدەکەی بگۆڕێت یەکێتی هیچ کاندیدێکی تری نیـیە تازە هەر د. بەرهەم کاندیدی ئێمەیە”.

بە بڕوای راوێژكاره‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى، “زۆر لە لایەنە عێراقییەکان دەنگ بە د. بەرهەم دەدەن بۆ پۆستى سەرۆککۆماری چونکە ئەگەر وا نەبووایە ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەیە پێکەوە دەهاتنە دەنگ و ئەسڵەن کاریان دەکردە سەر دادگا، چونکە هەموویان خاوەنی هێز و ئەندام بوون لەو دادگایە، بەڵام لەبەر ئەوەی یەکێتی بە یاسایی کارەکانی کردووە بۆیە ئێمە توانیومانە بەرگریی لە حزبەکەمان بکەین وە بەرگريیش لەو کەسە بکەین کە کاندیدمان کردووە بۆ سەرۆککۆمار هەتا دوا ساتیش بەم شێوەیە کاردەکەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this