بۆچى شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات؟

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕى یه‌كه‌مى سه‌ردانه‌كانى بۆ لاى لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ شاندى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى شوبات، شاندێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى دڵشاد شه‌هاب، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕى یه‌كه‌مى سه‌ردانى كردنى لایه‌نه‌كانیان ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له مه‌كۆى سه‌ره‌كى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، بڕیاره له داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تر كۆببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “وه‌فدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم جه‌خت له دوو بابه‌تى سه‌ره‌كى ده‌كاته‌وه له گفتوگۆكانیدا كه بریتین له، هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم”.
سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ لاى لایه‌نه‌كان له‌دواى ئه‌وه دێت كه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داواى له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كرد كه بۆچوونى خۆیان یاداشت بكه‌ن له‌سه‌ر پرسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو ئێستا حه‌وت جار هه‌موار كراوه‌ته‌وه و له ئێستادا جگه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى هه‌رێم كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه پێویسته له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌مواربكرێته‌وه پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت له واده‌ى یاسایی خۆیدا كه مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان جگه له پارتى داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن بكرێته فره بازنه‌ى یان چوار بازنه بۆ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێم.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان داواى ئه‌وه‌ى له فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان كردووه كه بۆچوونى خۆیان له‌باره‌ى چۆنیه‌تى دووباره كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن ده‌رببڕن.








