
ڤلادیمێر پوتین، سهرۆكى ڕوسیا | فۆتۆ: Thibault Camus/Reuters
SNN
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وەرگرتنی ئۆکرانیا لە هاوپەیمانی ناتۆ مانای راگەیاندنی جەنگە دژی روسیا، هەنگاو و داواکارییەکانی ئەوروپاش راکێشانی مۆسکۆیە بۆ ناو جەنگێک کە خواستی خۆی نییە و هیچ کەسیش لەم جەنگەدا براوە نابێت.
پوتین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەشكرد، هەوڵی گەڕانەوەی دورگەی کریمیا (کە پێشتر سەر بە ئۆکرانیا بو و ئێستا بەشێکە لە خاکی روسیا) یان کردنی ئۆکرانیا بە ئەندامی ناتۆ، راستەوخۆ ئەوروپا رادەکێشێتە گرژی و رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ روسیا، ئێمە دەزانین ناتۆ هاوپەیمانییەکی سەربازی بەهێزە، بەڵام روسیاش وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمییە و بەسەر چەندین دەوڵەتدا سەرکەوتووە، بۆیە ئێمە لەم کاتەدا رادەکێشرێین بۆ جەنگێک کە دژی خواست و ئیرادەی خۆمانە و هیچ کەسیش لەم جەنگەدا براوە نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر ناتۆ بڕیاری هەڵگیرساندنی جەنگیدا، ئەو کاتە ئەوان کاتی ئەوەیان نابێت “چاو دابخەن”.
هاوپەیمانی ناتۆی وڵاتانی ئەوروپا و لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا، بەردەوام لە هۆشداریدان بەوەی کە روسیا وڵاتی ئۆکرانیا داگیر دەکات، روسیاش لای خۆیەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ناتۆ هێزێکی زۆری هاناوەتە سەر سنوورەکان و ئێمە پێویستە خۆمان چالاک بەکەینەوە و چاوەڕوانی هەر کاردانەوەیەکی ناتۆبین، گەر نا ئێمە نیازی هیچ جۆرە هێرشێکمان نییە بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









