ناوی بەهێزترین کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکرێت

0
1996

SNN

جێگرى پێشووى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سێ ناو ئاشكراده‌كات كه‌ به‌هێزترین ئه‌وكه‌سانه‌ن ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ یه‌كێكیان ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی حەنانە دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدرى ڕێبەری ڕەوتی سەدر.

بەها ئەعرەجی جێگری پێشوی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشكرایكردوه‌، هه‌ریه‌ك له‌مستەفا کازمی‌ و حەیدەر عەبادی‌ و محەمەد تۆفیق عەللاوی، دیارترین ناون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق.

دواى بڵاوبونه‌وه‌ى زانیاریه‌كانى ئه‌عره‌جى، به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى به‌په‌له‌ى میدیاى عێراقى، ئه‌مڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی حەنانە دەکات بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر.

میدیای عێراقیی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، کازمی بەمەبەستی بینینی سەدر دەچێتە حەنانە، بەبێ ئاشکراکردنی زانیاریی زیاتر.

لەماوەی ڕابردوشدا حەنانە کە شارۆچکەیەکی بچوکە لەنەجەف بوەتە میحوەری یەکلابونەوەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق‌و لەو چوارچێوەیەشدا هەریەکە لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم‌و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی حەنانەیان کردوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this