حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته به‌رده‌م دادگا

دادگا و ره‌وتى دادوه‌رى | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌هۆى داوایه‌كى یاساییه‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌وه تۆماركراوه پێویسته ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى شوبات، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بچێته به‌رده‌م دادگاى فیدراڵى عێراق روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم بدرێت.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌كى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق، به‌هۆى داواى ژماره 59ى ساڵى 2012 و داواى ژماره 110ى ساڵى 2019 كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و عه‌لى شه‌داد فارس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره كراون پێویسته ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌رده‌م دادگاى فیدراڵى ئاماده‌بێت.
به‌پێى به‌ڵگه‌كه لایه‌نى داواكراوى سكاڵاكه بریتیه له وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به تۆمه‌تى پێشێلكردنى مادده‌كانى ده‌ستوورى عێراق له پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتدا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى راده‌ستنه‌كردنى ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێم به وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “له ئێستادا وه‌فدێكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدایه بۆ به‌دواداچوونكردن بۆ ئه‌م بابه‌ته و ئاماده‌بوونى له دادگا، به‌ڵام به ئه‌گه‌رێكى زۆر ئه‌مڕۆ دانیشتنى دادگاى كردنى حكومه‌تى هه‌رێم دواده‌خرێت”.
هاوكات SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “سكاڵاكه كۆكراوه‌ى دوو سكاڵایه كه یه‌كێكیان له ژوورى بازرگانى فه‌ڕه‌نسا كراوه له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم به تۆمه‌تى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به نایاسایی به توركیا، داواكارى سكاڵاكه كه حكومه‌تى عێراقه داواى 26 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو ده‌كات، هاوكات سكاڵاى دووه‌میش له‌سه‌ر وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانه به‌تۆمه‌تى پێشێلكردنى به‌نده‌كانى رێككه‌وتننامه نه‌وتییه‌كانى نێوان عێراق و توركیا”.







