پەروەردە بۆ خوێندکاران” خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتاوە بۆیە مەنهەج کەمناکرێتەوە”

خوێندکاران لە پۆلدا
SNN
ماریا بەهمەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری تەکنیکی پەروەردەی گشتیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “لەئێستادا کە خوێندکارانی پۆلی 12 داوای کەمکردنەوەی مەنهەج دەکەن، ئەمساڵ هیچ پێویست بە کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن ناکات، چونکە تەنها یەک هەفتە دەوام کەم کراوە و ئەوەش قەرەبوو کراوەتەوە.”
وتیشی،”سەرەڕای ئەوەش من یاداشتی خوێندکاران بەرزدەکەمەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە و ئەوان بڕیار لەوبارەیەوە دەدەن.”
هاوکات لەبارەی قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری تەکنیکی پەروەردەی گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند، “ژن و پیاو هیچ جیاوازییەکیان نییە بۆ کارکردن و ئێمە کارەکانمان بەبێ کێشە بەڕێوەدەچێت، مۆڵەت کردنیش بۆ هەموو فەرمانبەرێک هەیە و مافی خۆیەتی.”








