رووسیا بە کردەوە هەنگاوێکی دژی یەکپارچەیی و سەروەری ئۆکرانیا هەڵگرت

0
652

SNN

پەرلەمانی رووسیا بە زۆرینەی دەنگ سەربەخۆیی دوو ناوچەی ئۆکرانیای بە فەرمی ناسی، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی رووسین.

رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی رووسیا بە دەنگی 351 پەرلەمانتار پرۆژەیاسای بە فەرمی ناسینی سەربەخۆیی شارەکانی دۆنێتسک و لوهانسکی ئۆکرانیای پەسەند کرد.

لە دانیشتنی پەرلەماندا تەنیا 16 پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگیان دا و یاساکەش بۆ واژۆکردنی کۆتایی رەوانەی سەرۆکایەتی رووسیا کراوە و ئەگەر ڤلادمیر پۆتن واژۆی بکات دۆنێتسک و لوهانسک وەک دوو کۆماری سەربەخۆ لە لایەن رووسیاوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

رووسیا لە ساڵی 2014دا ناوچەی قرمی ئۆکرانیای خستە سەر خاکی وڵاتەکەی و لە رێگەی بەفەرمی ناسینی سەربەخۆیی دوو ناوچەی دیکەی ئەو وڵاتە رێگە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچانەش خۆش دەکات.

لەبەرامبەردا جۆزێپ بوڕێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە توندی هەنگاوەکەی پەرلەمانی رووسیای شەرمەزار کردووە و رایگەیاندوە، یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this