به وێنه…بچوكترین توشبووى كۆرۆنا له عێراق چاكبووه‌وه

نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
پاش ئه‌وه‌ى له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى بابل بچوكترین توشبووى كۆرۆنا تۆماركرا كه منداڵێكى ته‌مه‌ن یه‌ك مانگان بوو ئه‌مڕۆ كۆرۆناى تێپه‌ڕاند و گه‌ڕایه‌وه لاى خێزانه‌كه‌ى، پزیشكه‌كه‌شى ده‌ڵێت: “ته‌ندروستى جێگیره”.
د. عه‌دنان هاندال، پزیشكى گشتى له نه‌خۆشخانه‌ى به‌ره‌یم له بابل له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: “له ماوه‌ى رابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى ژنان و منداڵبوونى بابل منداڵێكى ته‌مه‌ن یه‌ك مانگان داخڵكرا كه توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووبوو”.
وتیشى: “نیشانه‌كانى ڤایرۆسه‌كه به قورسى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ده‌ركه‌وتبوون و به‌تایبه‌تى له كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانى، رێژه‌ى ئۆكسجن له خوێنی‌دا 80٪بوو، هه‌ربۆیه خستمانه ژێرچاودێرى چڕ بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ”.
به وته‌ى د. عه‌دنان هاندال، “پاش 10 رۆژ مانه‌وه له‌ژێر چاودێرى چڕ و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك له دواى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى له‌و به‌شه ئه‌مڕۆ ئه‌و منداڵه كه له ره‌گه‌زى مێیه نه‌خۆشخانه‌ى به‌جێهێشتووه به ته‌ندروستییه‌كى باشه‌وه”.









