فازڵ نەبی: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کارەساتێکی گەورەیە بۆ هەرێم

فازڵ نەبی
SNN
شارەزايەکی ئابووری رايگەياند: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی گورزێکی گەورەیە ئەگەر بچینە بنجوبنەوانی کاریگەری نەرێنی یەکجار زۆری دەبێت لە داهاتوو لەسەر مەسەلەی دەرهێنانی نەوت و غاز و کۆمپانیاکانی کە لە هەرێمی کوردستان.
د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق لە لێدوانێکيدا بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی کۆتاییە، بەڵام ئێمە زۆر ڕێگەچارەی ترمان هەیە لەگەڵ بەغداد، یەکێک لەوانە گەڕانەوەیە بۆ مەسەلەی بودجە ئەو بودجەیەی پێش ساڵانی 2017 هەمان بووە نەک ئەوانەی پاش ئەوکاتە، ئەگەر هاتوو ئێمە لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوین لەسەر هەندێک ڕێوشوێن لە مەسەلەی بودجە، بودجە بگەڕێتەوە وەکو خۆی، بەدڵنیاییەوە ڕێککەوتنی تر دێتەپێش ئەویش بۆ نموونە دانانەوەی قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان یان دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان و حەقدەستی کۆمپانیاکانە.
دەشڵێت “کاریگەریەکی زۆر نەرێنی و گەورەی دەبێت لەوانەیە کاریگەری زۆر لە هەرێمی کوردستان بکات، دەبێت بەدوای ڕێگەچارەی تر بگەڕێن ڕاستە هەرێمی کوردستان گورزەی زۆر گەورەی بەرکەوتووە و ئاسان نییە بەڵام ڕێگەچارەی تر هەیە کە بتوانرێت چارەسەری کێشەکان بکرێت لەگەڵ بەغداد”.
وتيشی “ئەو حکومەتەی کە ئێستا هەیە بەڵێ حکومەتێکی لاوازە بەڵام کاتێک بڕیارێک لە دادگای فیدڕاڵی دەردەچێت ئەو بڕیارە بۆ ئێستا و بۆ داهاتووشە ئێستا حکومەتێکی لاواز هەیە لەوانەیە پاش سێ مانگی تر حکومەتێکی بەهێز لە عێراق دروست ببێت”.
لە وەڵامی ئەو پرسيارەشدا کە ئايا بڕيارەکەی دادگای فيدڕاڵی کاريگەری لەسەر ئابووری سەربەخۆی هەرێم دەبێت دەڵێت “من دەڵێم نەخێر چونکە مەسەلەی ئابوری سەربەخۆی هەرێمی کوردستان ئێمە زۆر بە هەڵە تێی گەیشتین، سیاسەتمەدارانی ئێمە زۆر بە هەڵە تێگەیشتن، مەسەلەی سەربەخۆیی ئابوری ئەوە نییە ئێمە ئەمڕۆ بتوانین نەوتەکەی خۆمان بفرۆشین، نەخێر ، ئێمە ژێرخانمان هەیە، هەر بڕیارێک دەربچێت یان هەر ڕێککەوتنێکی تر لەگەڵ بەغداد بکرێت ئەو کاریگەرە گەورەیەی لەسەر مەسەلەی سەربەخۆیی ئابوری هەرێمی کوردستان نابێت”.
دوێنێ دادگای فيدڕاڵی عێراق بڕيارێکی دەرکرد و بەپێی بڕيارەکە نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەيەکی نا دەستووری دەفرۆشرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









