“گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت”

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم له‌لایه‌ن دیوانى چاودێرى داراییه‌وه پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، ده‌شڵێت: “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق به واتاى ئه‌وه نییه كه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه”.
دوێنێ سێشه‌ممه دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌پاش به‌دواداچوونكردن بۆ سكاڵاى ژماره 59ى ساڵى 2012 و داواى ژماره 110ى ساڵى 2019 كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و عه‌لى شه‌داد فارس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره كراون بڕیاریدا فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به نایاسایی له قه‌ڵه‌م بدات.
د. سه‌فوان قوسه‌ى، شاره‌زاى ئابوورى عێراق له‌باره‌ى بڕیاركه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم ده‌ڵێت: “پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن دیوانى چاودێرى دارایی عێراق و وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه په‌نجه‌ره‌یه‌كى نوێده‌كاته‌وه به‌ڕووى تێگه‌یشتن له‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه”.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه ئابوورییه وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌داته‌وه، ئایا ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه یاخود وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه؟ و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و گرێبه‌ستانه كه‌مه، به‌ڵكو ده‌كرێت پێداچوونه‌وه‌یان پێدا بكرێت له‌ناو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ند بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى مامه‌ڵه‌كردنى راسته‌وخۆى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌مێنێت، هاوكات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر گرژییه‌ك نوێنه‌رى كۆمپانیاكان و هه‌رێم له وه‌زراره‌تى نه‌وت ئاماده ده‌بێت له‌كاتى شیكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان”.
به وته‌ى ئه‌و شیكه‌ره‌وه ئابوورییه، “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبێت به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه، به‌تایبه‌تیش كه حكومه‌تى ناوه‌ندى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى پرۆژه‌كان له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یاسایى بودجه‌دا رێده‌كاته‌وه”.







