
لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
رێكخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: خه‌ڵك متمانه‌ى به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، ده‌شڵێت: “ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێك نین كه له‌پێناو هه‌ڵبژاردن بێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاردۆ محه‌مه‌د، رێكخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند: “شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ئەوە هاتبوونە لامان تا پێمان بڵێن ئێمە وەک سەرۆکایەتی هەرێم ئەرکی یاسایان لەسەرە بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن، لە ئێستادا سەرقاڵی دیاریکردنی بەروارین بۆ ئەوەش دەمانەوێت لایەنە سیاسیەکان ئاگادار بکەین دواتر بەروارەکە دەدەینە پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی”.
وتیشى: “خەڵک بە گشتی متمانەی بە پرۆسەی هەڵبژاردن نەماوە، چونکە ئەم ناوچەیە ناسەقامگیرە، هەڵبژاردن کراوە خەڵک هیچ گۆڕانکارییەکی نەدیووە، جگە لەوەی کە ناوچەکە دۆخێکی ناسەقامگیری هەیە هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی مەترسین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا”.
رێكخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى پارته‌كه‌ى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت: “وەفدەکەی سەرۆکایەتی هەرێم پێییان وتین ئێمە زەمینە خۆش دەکەین بۆ ئەوەی بە فەرمی بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدەین، بەڵام ئەوەی کە بە کارەکە هەڵدەستێت کۆمسیۆنە، کۆمسیۆنیش ماوەکەی بەسەرچووە پێویستە کارا بکرێتەوە، ئەمەش گرفتێکی ترە کە پێویستە لە کوردستاندا دامەزراوەکان بنەمای یاسایی خۆیان بپارێزن، ئەمانەش هەمووی کاری دەوێت، بۆیە ئەمانە هەمووی ئاستەنگن لەبەردەم هەڵبژاردن، ئێمە سەرەڕای بڕوای خۆمان بۆ هەڵبژاردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەداین کە هەڵبژاردنێک بێت گۆڕانکاری بکات، لەگەڵ هەڵبژاردنێک نین لە پێناو هەڵبژاردن”.
كاردۆ محه‌مه‌د باس له شكشتى حزبه‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردنى رابردووى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كات و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “بزوتنەوەی گۆڕان هەڵەی کردووە، بۆ ئەمەش هۆکاری بابەتی و خۆیی هەبوو لەوەی کە گۆڕان تووشی شکست ببێت لە هەڵبژاردنەکان، لەبەر ئەوە پێویستە ئەم هۆکارانە نەهێڵرێن. دەبێت خۆی راست بکاتەوە و بینا بکاتەوە، ستراتیژێکی نوێ دابڕێژێت، متمانەی خەڵک بەدەستبهێنێتەوە، بێگومان ئەگەر ئەم هەنگاوانە بنێت بە ئاڕاستەی ستراتیژەکەی بەرنامە سیاسییەکەی کە گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی جیاواز هاتە مەیدانەکە بێگومان خەڵک دەنگی پێدەداتەوە”.
به وته‌ى رێكخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، “لەبەر ئەوە مەسەلەی مان و نەمانی بەندە لەسەر ئەوەی کە چەندە دەتوانێت گۆڕانکاری بکات، وە ئەو هۆکارانە نەهێڵێت کە بووەتە هۆی شکستی”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








