“جه‌خت له رێزگرتن له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌كه‌ینه‌وه”

هه‌نووكه | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمارى عێراق په‌یامێكى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌باره‌ى نه‌وت هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند دیالۆگى جددى و به‌په‌له بكه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق.
له په‌یامه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمارى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى گفتوگۆى جیددى و به‌په‌له بكه‌ن بۆ ئەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزنه‌وه تاوه‌كو بتوانرێت داهاتەکان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دور لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن بەکاربهێنرێن”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆككۆمارى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “كه تێنه‌په‌ڕاندنى یاساى نه‌وت و غاز له عێراق بووه‌ته هۆكارى دروستبوونى ئه‌و كێشانه‌ى كه ئێستا هه‌ن هه‌ربۆیه پێویسته په‌رله‌مانى عێراق كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه یاسایه تێپه‌ڕێنێت تاوه‌كو داهاتى عێراق به یه‌كسانى و دوور له گه‌نده‌ڵى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شبكرێت”.
سه‌رۆكۆكمارى عێراق له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “دودڵی هێزه سیاسییه‌كان له ده ساڵی رابردودا له په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز كه ئیداره‌دانی سامانی نه‌وت و غاز له ته‌واوی عێراقدا رێكده‌خات، کاریگەری خراپی هه‌بوو له دروستكردنی گرێكوێره و ته‌نگژه جۆراوجۆره‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد بگه‌ینه ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستوه و لێكه‌وته‌كانی ئێستای”.
له‌باره‌ى پاراستنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی له ئەمڕۆدا وڵاته‌كه‌مانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌ركیێكی گه‌وره ده‌خاته سه‌رشانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كه به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م قۆناغه له ئه‌ستۆ بگرن و ته‌نگژه سیاسییه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی به سه‌ركه‌وتویی تێپه‌ڕێنن و نه‌هێڵێن دۆخه‌كه خراپتر بێت و بنه‌ماكانی سیسته‌می دیموكراسی و فیدڕاڵی و ده‌ستور ی بخاته مه‌ترسییه‌وه، به تایبه‌تیش مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی كه پیویستە پارێزراو بن له چوارچێوه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی عێراقدا”.
له باره‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق سه‌رۆككۆمارى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “به پێویستی ده‌زانین گفتوگۆییه‌كی جدی و به‌په‌له له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستپێبكات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی واقعی و ڕێگەچارەی عه‌مه‌لی كه گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بكات به‌و شێوه‌یه‌ی له ناوەرۆکی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی‌دا هاتووه، و به جۆرێک بتوانێت مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی و سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بپارێزێت و دور له گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دان و دەستیدەستی سیاسی، سه‌رجه‌م سامان و داهاتی وڵات بخاته خزمه‌ت هاونیشتمانییه‌كانییه‌وه”.








