ئەگەر بەغدا 200 ملیارەكە نەنێرێت هەرێم دەتوانێت مووچە دابین بکات

شیروان میرزا، ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق له فراكسیۆنى سهوز
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری ئابووری ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی پەیوەندی نییە بە ناردنی 200 ملیار دینارەكەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا چارەنووسی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم بەنادیاری ماوەتەوە، بەڵام لە حاڵەتێكیشدا ئەگەر بەغدا ئەو پارەیە نەنێرێت ئەوا حكومەتی هەرێم دەتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دابین بكات بەمەرجێك ڕیگەی پێبدرێت نەوتەكەی بفرۆشێت.
شیروان میرزا، شارەزای كاروباری ئابووری و ئەندام لە لیژنەی دارایی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسا دەبێت ناردنی 200 ملیاردینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم بەردەوامی هەبێت و ڕاگرتنی ئەو بڕە پارەیەش هیچ پەیوەندییەكی نییە بە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی، چونكە ئەو بڕیارە تایبەت بووە بە ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت نەك ڕاگرتنی ناردنی پارە بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا بەغدا بڕی 200 ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم نەكات، ئەوا حكومەتی هەرێم كێشەیەكی ئەوتۆی بۆ دروستنابێت لە دابینكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران چونكە لە ئێستادا نرخی نەوت زۆربەرزە، بەمەرجێك ڕێگەی پێبدرێت لە فرۆشتنی نەوتەكەی و هەرچەندە لە دوای بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵیش حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی عێراق گرفتی دیكە و فشاری زیاتر لەسەر حكومەتی هەرێم دروست نەكات، بەوەی كە داوا لە كۆمپانیاكان بكات نەوتی هەرێم نەكڕن ئەوا گرفتێكی ئەوتۆ بۆ حكومەتی هەرێم دروست نابێت، بەڵام ئەگەر حكومەتی عێراق داوا لەو وڵاتانە بكات كە نەوتی هەرێم دەكڕن چیدیكە نەوتەكەی نەكڕن ئەوا بەدڵنیاییەوە گرفتێكی زۆر گەورە رووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە و ئەوكات توانای دابینكردنی مووچەی نابێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









